-
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداریی لە شەڕێکی بەرفراوان دەدات
ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری شۆڕش نووسیویەتی: ستراتیژی یەکلاکەرەوەی سەرکردایەتی لە شەڕی شەڕانگێزانە ئەگەر مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن، بێ گومان هاوکێشەکانی دەسەڵات لە جیهاندا دەگۆڕێت.
-
فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران: گەرووی هورموزمان داخستووە
فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: گەرووی هورمز داخراوە. کۆنترۆڵی ئێمە بەسەر جووڵەکان تەواو و یەکلاکەرەوەیە. هیچ جووڵەیەک لەم گەروویەدا لە چاوی شەڕڤانانی هێزی دەریایی سپای پاسداران ون نابێت.
-
هیچ کەشتییەک بێ مۆڵەتی ئێران تێپەڕ نابێت
وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا (د.خ) ڕایگەیاند: هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەت و چاودێری ئێران ناتوانێت بە سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
-
دڕۆنێکی MQ9 لە ئاسمانی هورموزگان تێکشکا
دڕۆنێکی MQ9 لە ئاسمانی پارێزگای هورمزگان لەلایەن سیستەمی نوێی بەرگری پێشکەوتووی سپای پاسداران و لەژێر کۆنترۆڵی تۆڕی بەرگری ئاسمانی یەکگرتووی وڵاتەکەدا ڕێگری لێکرا و لەناوچوو.
-
هەر جووڵەیەکی دوژمن دەسبەجێ پووچەڵ دەکرێتەوە
جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئێران بە شیکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەم دواییە و پاشەکشەی واشنتۆن لە هەڵوێستی شەڕانگێزی خۆی وتی: کرداری زیرەکانەی ئێران لەسەر "شەترەنجی شەڕ" کۆشکی سپی ناچار کردووە بەردەوام ئامانجە سیاسییەکانی خۆی پێناسە بکاتەوە.
-
عێراقچی بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوایین پێشهاته ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد و جەختی له سەر گرنگی بەردەوامی دیپلۆماسی و پاراستنی سەقامگیری کردەوه.
-
مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز ڕاگەیێندرا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە: "تا ئەمریکا ڕەفتارەکانی خۆی ڕاست نەکاتەوە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە".
-
ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕووت و بێ بەرگە؛ پاتریۆت فت!
ئێستا کە ئەمریکا پەیمانی لەگەڵ عێراق تەواو بووە و بەرژەوەندی تێیدا نەماوە بۆی خەریکە سیستەمی پاتریۆت و هەموو سیستەمە بەرگریەکەی خۆی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان کۆ دەکاتەوە.
-
عێراقچی مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریکای ڕاگەیاند
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که هەوڵەکان بۆ دروستکردنی زەمینە بۆ دانوستان لە ئارادایە.
-
سپای پاسداران: گەرووی هورموز ناکەینەوە تاکوو دوژمن مەرجەکانمان قبووڵ دەکات
وتەبێژی سوپای پاسداران جەختی لە گرنگی گەرووی هورمز کردەوە و وتی: گەرووی هورمز بۆ ئێمە تەنها ڕێڕەوێکی ئاو نییە، بەڵکوو لە هەلومەرجی ئێستادا بە جوگرافیای شەڕ دادەنرێت.
-
پزشکیان: دوژمن ئەوانە تیرۆر دەکات کە دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە دوژمنەکان دەزانن کێ تیرۆر دەکەن؛ کەسانێک کە چارەسەرکەری کێشەکانن .
-
ئەسۆشێتدپرێس: گەرووی هورموز لەم ڕۆژانەدا دەکرێتەوە
ئەسۆشێتد پرێس بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ناوچەیی پاگەندەی کرد کە دانوستانکارانی ئێران و عومان ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکیان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کۆتایی پێهێناوە.
-
21 سیخوڕی موساد و 4 چەکداری ئاژاوەچی لە کرمان دەستبەسەر کران
بەکرێگیراوانی سیخوڕ و خزمەتگوزاری تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی لە زنجیرەیەک چالاکیی هەواڵگری-ئۆپەراسیۆنی و سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان (ع) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرمان ناسێنران و دەستبەسەر کران.
-
هەڵکردنی گەورەترین ئاڵای تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە کەربەلا
ئەمڕۆ لە بەینولحەرەمەینی کەربەلای پیرۆز گەورەترین ئاڵای تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئیمامی شەهیدی ئێران هەڵکرا.
-
ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران: لەوانەیە ئەمریکا هێرشی زەوینی بکاتە سەر ئێران
ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: پێویستە ئەم شەڕە بە شەڕی سێیەم یان شەڕی ١٧ ڕۆژەی موحەڕەم ناوببەین، کە لەو ماوەیەدا گورزی توندمان لە ئەمریکا داوە.
-
ڕێپێوانی بەجێماوانی ئەربەعین لە ئێران؛ هەزاران عاشقی ئیمام حسێن شین دەگێڕن
لە سەرانسەری ئێران ئەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە بڕۆنە کەربەلا بۆ یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، هاتوونەتە سەر شەقامەکان و تازیەباری دەکەن و شین دەگێڕن.
-
ئێران هۆشداریی بە عەرەبستان دا دوور کەوێتەوە لە ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، سەبارەت بە درێژەی پیلان و کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە قسەی کرد.
-
گەورەترین هەڵەی ترامپ لە شەڕی ئێران
گۆڤاری پۆلیتیکۆ ئاماژەی بە گەورەترین حیساباتی هەڵەی ئیدارەی ترەمپ کرد لە کاتی شەڕی ئێراندا.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەموو ئامرازەکان بەکار دێنین بۆ مافی جەوهەری بەرگری ڕەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بەردەوامی گەمارۆی دەریایی و هێرشە دڕندەکانی ئەمریکا نموونەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و ئێرانیش هەموو ئامرازەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ بەکارهێنانی مافی خۆپاراستنی سروشتی خۆی لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە.
-
قاڵیباف: ئێمە لە شەڕدا سەرکەوتین
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: لە هەنگاوی دووەمی شۆڕشدا پێویستە سەرنجمان لەسەر بەهێزبوون بێت و یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەش یەکگرتوویی لە دەوری میحوەری ڕێبەرییە.
-
هەڕەشەی ڕاوێژکاری ئایەتوڵا خامنەیی لە دوژمنانی ئێران
ئەندامێکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام وتی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران ڕاستەوخۆ بینای هەژموونی ٢٥٠ ساڵەی ئێوە دەڕووخێنێت.
-
هێرشی درۆنی ئەرتەشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە کوێت
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوەندە ستراتیژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت.
-
ئێران دوو نەوتکێشی لە گەرووی هورموز کردە ئامانج
ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەی ژمارە ٥٧ی خۆیدا ڕایگەیاند: دوو نەوتکێشی سەرپێچیکار کەوتنە بەر لێدان و ڕاگیران و چوار تانکەری سەرپێچیکار بە خێرایی گەڕانەوە.
-
هێرشی شەڕڤانانمان تا تەسلیم بوونی دوژمن بەردەوام دەبێت
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: تەقەی بەردەوام و ئامانجدارانەی شەڕڤانانمان بەردەوام دەبێت تا دوژمن بەتەواوی تەسلیم دەبێت و خوێنی منداڵە چەوساوەکانی میناب و لامێرد و... تۆڵەی لێدەکرێتەوە.
-
ئێران تۆڵەی شەهید کردنی زیارەتکارانی ڕێی کەربەلای کردەوە
هێزەکانی سوپای پاسداران لە شەپۆلی ٢٦ی ئۆپەراسیۆنی نەسری ٢ کە ناوی کۆدی یا ئەبا عەبدوڵڵا حوسێن (ع)یان لێناوە، یەکەیەکی تایبەتی شەڕی ئەلیکترۆنی ئەمریکایان لە بنکەی ئەلعودیری تێکشکاند.
-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا خۆی خۆی تەمێ دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێنەیەکی لە ئەکاونتی خۆی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: دەیانویست سزای ئێران بدەن. بەڵام بە نەوتی سێ ژمارەیی خۆیان سزادا. ستراتیژی ١٠ لە ١٠.
-
عێراقچی هۆشداریی توندی بە ترامپ دا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداریی لە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئێران دا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئاژاوە و ناسەقامگیرییەی کە لە ئەنجامی پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەدا دێتە ئاراوە، نە دڵخۆشکەر دەبێت و نە ئاشتیخوازانە.
-
ئێران پێشنیاری ئاگربەستی ئەمریکای ڕەتکردەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران پێشنیاری ئاگربەستی ڕەتکردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ پێشکەشی کردبوو، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە گەیاندرایە تاران.
-
سپای پاسداران بۆ خەڵکی ناوچەکە؛ 500 مەتر لە بنکەی سەربازانی ئەمریکا دوور بکەونەوە
دەستبەجێ 500 مەتر لە شوێنی جێگیربوونی نهێنی و ئاشکرای سەربازانی ئەمریکا دوور بکەونەوە.
-
پاکستان هەوڵی بۆ دەدات؛ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا بە دەستپێشخەری چین
سەرچاوە پاکستانییەکان ڕایانگەیاند کە ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی چین دەستیپێکردووە، دێتە ئاراوە.