سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وتی: ئێران مافی خۆیەتی هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی و گەل و سەروەری خۆی بگرێتەبەر.
ناوبراو زیادی کرد: پەرلەمانی ئێران دەنگی دا بە ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا ئەوکاتەی سەلامەتی و ئەمنیەتی چالاکییە ئەتۆمییەکانمان زامن دەکرێت.
عێراقچی ڕوونیکردەوە: ئەم بڕیارە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ڕۆڵی نەرێنی ڕافایل گرۆسییە لە شاردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە ئاژانسەکە بە فەرمی دە ساڵ لەمەوبەر هەموو پرسەکانی ڕابردووی بە داخستنی ڕاگەیاندبوو.
بەم ڕاپۆرتە ڕستەوخۆ ڕێگەی خۆشکرد بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەیەکی پاڵنەری سیاسی دژ بە ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هەروەها ئاسانکاری بۆ هێرشە نایاساییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕافایل گرۆسی هەروەها بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و بە پێچەوانەی ئەرکە پیشەییەکانی خۆی ڕەتیکردووەتەوە بە ئاشکرا ئیدانەی ئەو جۆرە پێشێلکارییە ئاشکرایەی ڕێساکانی پاراستنی ئاژانس بکات.
Your Comment