سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕایگەیاند: ئێران هیچکات دەستپێکەری شەڕ نەبووە و هاتنی ئەمریکاش نیشانەی شکستی ئیسرائیل و لاوازی ئەو ڕژێمە لە درێژەی پێکدادانەکان بوو. ئەوان زۆر ساکارانە بیریان دەکردەوە کە ئێران بە هاتنی ئەمریکا تەسلیم دەبێت بەڵام کاتێک بینیان بەهێزتر و یەکلایی تر لە ڕابردوو خۆی نیشان دا، لە شەڕ کشانەوە و لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە پێشنیاری ئاگربڕیان دا.
هەروەها وتیشی: قبوول کردنی ئاگربڕ لەلایەن ئێرانەوە، بە ئامانجی پاراستنی بنەمای ئەخلاقی بوو و هێرش بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە قەتەریش لە چوارچێوەی مافی ڕەوای خۆمان بوو و بە هیچ لەونێکیش بە واتای پێشێل کرانی سەروەری و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە نەبوو.
عێراقچی سەبارەت بە پەیامە ئاڵوگۆڕ کراوەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا پێش و پاش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وتی: بەڵی هەندێک پەیام ئاڵوگۆڕ کرا و ئەوە لە دیپلۆماسیدا زۆر باوە و ئامانجیشی ڕێگری لە ئاوەژۆ تێگەییشتن، کۆنترۆڵی ئاڵۆزییەکان و ڕوون کردنەوەی هەڵوێست بوو. و ئێمە بەردەوام ڕامانگەیاند کە ئێران تا ڕاگرتنی تەواوی هێرشەکان ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.
هەروەها وتیشی کە ئەگەر ئیسرائیل درێژە بداتە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئێمە توانی زۆر بەرزمان هەیە بۆ بەرگری لە خۆ و ئەوان هیچکات ناتوانن ئێران شکست بدەن.
Your Comment