بەرپرسانی سەربازی و دەوڵەتی ئێران لەوانە سەردار قائانی، فەرماندەی لیوای قودسی سپای پاسداران، موحسێن ڕەزایی، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بریندار بوو، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، موحسێنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی داد، ئەحمەد دنیاماڵی وەزیری وەرزش، ئێسحاق جەهانگیری، شەریعەتمەداری بەرپرسی ڕۆژنامەی کەیهان و چەندین و چەند بەرپرسی دیکەی سەربازی و دەوڵەتی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی فەرماندەکان، لێزانانی ئەتۆمی و مامۆستایانی زانکۆ کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران شەهید بوون، بەشداریان کرد.
سەرجەم بەرپرسانی سەربازی و دەوڵەتی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەشداریان کرد.
Your Comment