٢٨ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٢٠
Source: Mehrnews
بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری ئێران

بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەموو شار و پارێزگاکانی ئێران بەڕێوە چوو.

 سەرلەبەیانی هەینی ٦ ی پووشپەڕ لە هەندێک شار و پارێزگاکانی ئێران وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو تەرمی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵات بەڕێوە چوو.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ژمارەی ٦٠٠ کەس شەهید بووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێ کردنی تەرمی ئەو ئازیزانە لە شار و پارێزگاکانی وڵات بەڕێوە چوو و ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ یەکەم هەینی مانگی موحەڕەمیش بەڕێ کردنی تەرمی ژمارەیەکی تریشیان بەڕێوە چوو.

بەڕێ کردنی تەرمی پاکی ٢ شەهید لەوانە شەهید سەردار مەیسەم ڕزوان پوور و سەرهەنگ حامد سەفەریان لە خومەینی شار بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی تەرمی پاکی ١٥ شەهیدی ئەو هێرشانە لە مەشهەد بەڕێوە چوو.

هەروەها لە شاری دەماوەندیش تەرمی شەهیدان تاها عەبدی و موجتەبا ئاقابابایی بەڕێوە چوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha