٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:١٣
Source: Mehrnews
ئاسۆشیتدپرێس: ئێران و ئاژانس سەبارەت بە پشکنینەکان ڕێک‌نەکەوتن

ئاسۆشیتدپرێس ئیدعای کرد کە بەپێی ڕاپۆرتی نهێنیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئێران و ئاژانس سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی پشکنینەکان ڕێک‌نەکەوتن.

ئاسۆشیتدپرێس ئیدعای کرد کە بەپێی ڕاپۆرتی نهێنیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە گەیشتۆتە دەست ئەو هەواڵدەرییە، ئێران بەر لە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەکەی لە 13ی ژۆئێندا، خەزێنەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی خۆی گەیاندبووە ئاستی نزیک بە چێکردنی چەکی ئەتۆمی.

ئیدعایشی کرد: لەو ڕاپۆرتە نهێنییەدا هاتووە کە ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دەسپێکردنوەی پشکنینی سایتە زیان‌بەرکەوتووەکان لە بوردۆمانی ئیسرائیل و ئەمریکا، ڕێک نەکەوتوون و تەنیا سایتێک کە پاش شەڕەکە ئیزنی پشکنینی پێدراوە، وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر بووە کە بە یارمەتی تەکنیکیی ڕووسیا کار دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەی ئاسۆشیتدپرێس باس لەوە کراوە کە ئەگەرچی دەرچوونی پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی شەڕدا، "بەپێی دۆخی گشتیی ئەمنی زەرووری بووە، بەڵام بڕیاری دواتری تاران بۆ پچراندنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس زۆر ئەسف‌بارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha