گرووپی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی هەشتادەمین ساڵڕۆژی سەرۆکەوتنی چین بە سەر ژاپۆن لە شەڕی دووهەمی جیهانی لە گۆرەپانی تیان ئانمێن لە پەکین، بەڕێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین، بەرپرسانی زیاتر لە 26 وڵاتی دەرەکی لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد. جگە لە ئەوە باڵوێز، بەرپرسانی سەربازی و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دانیشتووی چین و هەروەها 50 دۆست یان نوێنەری بەجێماوانی شەڕ لە 14 وڵاتەوە لەوانە، ڕووسیا، ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و کەنەداش بانگهێشت کرابوون.
ڕوونوێنی لە مووشەکی ئەتۆمی کیشور پێو
نموونەگەلێکی نوێ لە تانکەکان و زرێپۆشی ڕەزمی لە جۆی تایپ 100 یش لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداری کرابوون. هەروەها بۆ یەمەم جار مووشەکی دانگ فەنگ 5 سی کە مووشەکێکی ستراتیژیکی ئەتۆمی کیشوەرپێوە و سەرتاسەری گۆی زەوی دەپێوێت، ڕوونوێنی کرا.
بکوژی کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر دەرکەوت
نووستی ڕاپۆرتی دا کە لە ئەو ڕێوڕەسمەدا مووشەکی سەروودەنگ لەوانە مووشەکی بالستیکیYJ-21 کە ناوی بکوژی کۆپۆاڕە فڕۆکەبەرەکانی لەسەر نراوە ، ڕوونوێنی کرا.
شی جین پینگ لە ئەو ڕێوڕەسمەدا جەختی کرد: وڵاتانێک کە دەتوانن ئاسایشی هاوبەش دەستەبەر بکەن و ڕێگری بکەنن لە دووپات بوونەوەی کارەساتە مێژوویەکان پاڵپشتی یەکتر بکەن.
پەڕینەوەی جیهازاتی قورسی سەربازی چینی لە گۆڕەپانی یان ئان مێن
تانکی 99A یەکێک لە تانکە مۆدێڕنە چینییەکان دێتە ئەژمارر کە توانی ئاگر و مانۆڕەکەی بەرز بووەتەوە.
تانک ۹۹А یکی از تانکهای مدرن چین به شمار میرود که قدرت آتش و مانور آن ارتقا پیدا کرده است.
سەردانی ڕژەی گەورەی چین لەلایەن بەرپرسانی ڕووسیا و کۆریای باکوورەوە
ڤیلادمیر پووتین ، شی جین پینگ و کیم جونگ ئوون سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا، چین و کۆریای باکوور سەردانی ڕزەی سەربازی پەکینیان کرد.
هێز نواندنی ئەستوونی تۆپخانەیی ئەرتەشی چین
سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا کە سیستەمی مووشەک هاوێژی چەند ڕەهەندیPCH-191 MLRS دوورهاوێژ و مووشەکی بالستیکی تاکتیکی-ئۆپراسیۆنی PCH-191 MLRSدوورهاوێژیش لە ئەو ڕژە نمایش کران.
بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕژەی گەورەی چین
هەروەها وێنەگەلێک لە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران و کچەکە وەکوو میوانی تایبەت لە ڕێوڕەسمی ڕژەی گەورەی چین بڵاو بووەتەوە.
نمایشی ئەتۆمی لە ڕژەی گەورە
سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا کە چین لە ئەو ڕژە گەورە، بەشێک لە چالاکی ئەتۆمی خۆی نمایش کردووە.
نمایشی ڕۆبۆتی جەنگی لە ڕژە چین
لە ڕژەی ئەمڕۆی چین بەشێکی گرینگ لە جیهازاتی نمایش کراو، تێکەڵیک لە ژیری دەستکرد و ڕۆبۆتی سەربازی لەوانە سیستەمی بێ شۆفێر، سسیتەمی زرێپۆشی دژە تانک و شی کردنەوەی کارەکانیان لە شەڕە مەیدانییەکانی داهاتوو نمایش کرا.
کیم و پووتین لەسەر فەرشی سووری مەیدانی یان ئان من جین پینگیان هاوڕێی کرد
کیم جوونگ ئوون و پووتین لە ڕژەی گەورەی ڕۆژی سەرکەوتن و ڕێوڕەسمی کۆتایی بەشکۆی دیپلۆماتیکی چین و هاوپەیمانەکانی لە دژی ڕۆژاوا، شی جین پینگی سەرۆکی ئەو وڵاتەیان هاوڕێی کرد
Your Comment