دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری جووڵەی نەتەوەیی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئەبێ ڕێککەوتنێک کە لە 10 ی مارسی 2025 لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا واژۆی کردووە، جێبەجێ بکات، ئەگینا هەمووان ئەوە بزانن کە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی هاوبەشی ئەنقەرە و دیمەشق بەڕێوە دەچێت.
دەوڵەت باخچەلی لە ئەو بەیاننامە سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆ و دەرەوە جارێکی دیکە لەسەر ئەگەری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و دیمەشق لە دژی هەسەدە جەختی کرد و وتی: یەپەگە ئەبێ ڕێککەوتنی 10 ی مارسی 2025 لەگەڵ دەوڵەتی سووریا جێبەجێ بکات. ئەگینا هەمووان ئەبێ بزانن کە ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەشی ئەنقەرە و دیمەش یەکلایی دەبێت.
باخچەلی بە ئاماژە بە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەژێراوی ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک وتی: ئەو پەیامە بریتی لە هەموو ڕێکخراوە جودایی خوازەکانە و یەپەگە و هەسەدەش دەگرێتەوە. بەزوویی ئاشكرا دەبێت کە گرووپە جودایی خوازەکان لە ئەزموونی راستگۆیی شکست دەهێنن.
هەروەها زیادی کرد: دەوڵەتی تیرۆریستی ئیسرائیل بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ دابەش کردنی سووریا و ڕوونە کە یەپەگە و هەسەدە لەژێر دزەی ئیسرائیلن.
هەروەها سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە یەپەگە چی دیکە پەکەکە نییە وتی ئەو قسانە بێ بنەما و سەرلێشێوێنەرە. و هەمووی ئەو گرووپانە یەکێکن.
Your Comment