٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٥٥
Source: Mehrnews
پزشکیان ڕاستییەک سەبارەت بە توانای سەربازی ئێران ئاشكرا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک بەدوای شەڕ و پێکدادانەوە نییە، بەڵام توانای بەرگری ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ پێش لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژە بەراورد ناکرێت.

مەسعوود پزشکیان بە وتنی ئەەوەی کە دوژمن بەدوای دابەش کردن و لاواز کردنەوەی ئێران و دیکەی وڵاتانی ئیسلامیە، وتی: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ هەمبەر دوژمنانی خۆیان یەکگرتوو بن. ئێران بە هیچ لەونێک بەدوای شەڕ و پێکدادانەوە نییە، بەڵام توانی بەرگری ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ پێش لە شەڕی 12 ڕۆژە بەراورد ناکرێت و ئەگەر دوژمن هەڵەیەک بکات، وەڵامی خێرا و ڕووخێنەر وەردەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕاستە کە لە پاڵ هەموو کێشە و ناتەرازیە ناوخۆییەکان، لەگەڵ بەرز بوونەوەی گوشار و گەمارۆکانیشبەرەوڕووین، بەڵام ئەگەر لە دەفرایەتی دراوسێکان بە شێوەی گونجاو بەهرەمەند بین، بەدڵنیایەوە دەتوانین گەمارۆکان پووچەڵ بکەینەوە و تەنانەت بکەینە هەلێکی جیدی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ناوچەیی و هەروەها تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچەکە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha