٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٨:٠٩
Source: Mehrnews
ئەمریکا وازی لە سیاسەتی "گۆڕینی حکوومەتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هێناوە

تولسی گابارد، بەرپرسی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مەنامە ڕایگەیاند کە سەردەمی سیاسەتی دەستێوەردانانەی واشنتۆن لە چوارچێوەی گۆڕینی ڕژیم و نەتەوەسازی کۆتایی هاتووە.

 تولسی گابارد بەرپرسی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکی خۆیدا لە بەردەم بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاند کە سەردەمی گۆڕینی ڕژیم و نەتەوەسازی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە سەردەمی سەرۆک کۆمارێتی دۆناڵد ترامپ کۆتایی هاتووە.

بە وتەی ناوبراو لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆمارێتی ترامۆ، ئامانجی نەریتی ئەمریکا بۆ پەرەپێدان بە مافری مرۆڤ و گەشەی دیمۆکراسی لە ناوچەکە جێگای خۆی بە داکۆکی لەسەر گەشەی ئابووری و سەقامگیری ناوچەیی داوە. ئەو ڕوانگە بریتیە لە هەوڵ بۆ سەقامگیری ئاگربڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە و کۆتایی هێنان بە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران.

گابارد وتی: چەندین دەیەیە کە سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لەسەر چەرخانی بێ دەرەنجامی گۆڕینی ڕژیم و نەتەوەسازی ڕوانگەی یەکان بۆ هەموو وڵاتەکان کە بریتیە لە لەناوبردنی دەوڵەتەکان، سەپاندنی سیستەمی حوکمڕانی خۆی بە سەر لایەنەکانی دیکە، دەستێوەردان لە شەڕەکان بوو کە لە کۆتاییدا، هاتنە دەرەوە لێیان بە دوژمنی زیاتر و دۆستانی کەمتر گیری خواردبوو.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێگای بەردەممان سادە یان هەموار نابێت، بەڵام سەرۆک کۆمار تەواو پێی پابەندە کە ئەو ڕێگایە درێژە بدات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha