عسام شاکر ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی کرد کە هەر جۆرە هێرشێک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر عێراق لەگەڵ وەڵامی ڕووخێنەر بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: بەغدا هەرگیز دەست لە بەرگری لە سەروەری و بەرژەوەندی نەتەوەیی عێراق هەڵناگرێت. گومانەکان لە مێدیاکنادا سەبارەت بە کردنە ئامانجی ئەو وڵاتە بێژەری بوونی پیلانێک بۆ خستنە مەترسی ئاسایشی عێراقە و ناتوانرێت لە بەرانبەریدا بێدەنگ بین.
شاکیر وتیشی: ئەبێ یەکگرتوو بین و لە بەرانبەر ئەو جموجوڵانە هەڵوێستی یەکپارچە لەلایەن سەرجەم گرووپە سیاسی و ناوەندە ئەمنیەکانەوە بگرینە بەر. هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عێراق لەگەڵ کاردانەوەگەلێک بەرەوڕوو دەبێتەوە کە لێکەوتەکانی تەنیا بە سنوورەکانی وڵات سنووردار نابێتەوە بەڵکوو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە. کۆشکی سپی ئاگاداری مەترسیەکانی پاڵپشتی بێ مەرج لە هەندێک لایەن بێت.
Your Comment