مەسعوود پزشکیان بە ئامادەبوون لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ، سەردانی پێشانگای دوا دەستکەوتە داهێنەرانەکانی بیرمەندانی پیشەی ئەتۆمی لە بواری تەندروستی، دەرمان و وەبەرهێنانی رادیۆدەرمانی کرد.
پزشکیان بە ئاماژە بە پێگەی تایبەتی ئێران لە وەبەرهێنانی رادیۆدەرمان و ڕۆڵی ئەو تەکنۆلۆژیا لە خولقاندنی سامانی نەتەوەیی و بەشداری لە بازاڕە جیهانیەکان، وتی: ئەمڕۆ بەهرەمەندی لە تەکنۆلۆژیای نوێ و چوونی جیدی بۆ بواری ڕکابەری جیهانی زەرووریە. زلهێزەکان هەوڵ دەدەن گەلانی سەربەخۆ، لەوانە ئێران لە دەستخستنی تەکنۆلۆکیای پێشکەوتوو بێبەری بکەن و ئێمە لە ئاستی پیشەی مونتاژی سەر بە خۆیانەوە ببینن لەبەر ئەوەی کە خۆیان دەرمان چێ بکەن و بە نرخی زۆر بە ئێمەی بفرۆشن.
پزشکیان بە وتنی ئەوەی کە دوژمنایەتیەکان و تیرۆری لێزانانی ئێران بەهۆی نیگەرانی زلهێزەکان لە سەربەخۆیی زانستی و یەکنۆلۆژیای ئێرانە، درێژەی دا: چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە چێ کردنی چەکی ئەتۆمی لە بەرنامەماندا نییە؛ بەڵام پاگەندەی درۆی خۆیان کردە بیانوویەک بۆ ڕێگری لە پێشکەوتنی ئێران. گەنجان و هەڵکەوتەکانی ئێمە توانی چارەسەری کێشەکان و وەڵام بە پێداویستیەەانی وڵاتیان هەیە و سەرجەم دەستەوکەکانی ئەمڕۆ لە درێژەی بەرز کردنەوەی تەندروستی خەڵک و خزمەت بە کۆمەڵگایە.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە بەداخەوە دروست کردنی کەش و بانگەسەکان لە دژی چالاکی ئاشتیخوازانەی ئێران بە شێوەی بەربڵاو ئەنجام دەدرێت و ئێمە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەیان پلانێکی ئەوتۆمان نەبووە و ئەوان هەوڵ دەدەن وشەی ئەتۆمی بە واتای چەکی ئەتۆمی بنوێنن، درێژەی دا: ئەمە لە حاڵێکدایە کە پیشەی ئەتۆمی کۆەمڵێکی گەوە لە دەفرایەتی و ئیمکاناتی زانستی و پیشەییە و بەشێکی زۆر بچووک لە ئەو زانستە پێوەندی بە چەکی ئەتۆمیەوە هەیە و پاشماوەکەی لە خزمەت پێداویستیە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە. ویست و ورەی ئێمە لە پەرەسەندنی ئەو پیشە، وەڵامدانەوە بە پێداویستیەکانی خەڵک و بەرز کردنەوەی ئاشتی خۆشبژێویە نەکوەبەرهێنانی چەک.
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ورەی دەوڵەت بۆ پاڵپشتی تەواو لە گەشەی پیشەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران وتی: دەوڵەت بە هەموو توانیەوە لە پێشکەوتن و تۆکمە کردنەوەی ئەو دەفرایەتیە پشتیوانی دەکات.
Your Comment