محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای پیشەی ئەتۆمی، ئاماژەی بە واژۆی گرێبەستی چێکردنی 8 وزەخانەی ئەتۆمی بە هاوکاریی ڕووسیا کرد و وتی: بەپێی ئەم گرێبەستە 4 وەزخانە لە بووشێهر و 4 وزەخانە لە شوێنگەلێکی تری وڵات کە دواتر ڕایدەگەیێنین، بە هاوکاری ڕووسیا چێ دەکەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە چێکرانی وزەخانەی کارەبای ئەتۆمی بۆ جێ جێی وڵات بۆ مسعگەرکردنی کارەبای پاک و پاوەجێ، وتیشی: بە چێکردنی وزەخانەی کارەبای ئەتۆمی دەتوانین 20 هەزار مێگاڤات کارەبای ئەتۆمیمان هەبێت.
Your Comment