محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی 13ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند: ئەم ڕۆژە بەس ڕووداوێک نییە و ڕێکەوتێک لە مێژووی ئێمە نییە، بەڵکوو ڕاستیەکە کە لە ڕابردوو تا ئەمڕۆ هەر هەبووە و لە داهاتووش هەر دەبێت و ئەو بابەتە لە سبەینێی ئێمەش کاریگەری دادەنێت.
ناوبروا زیادی کرد: 13ی خەزەڵوەر ڕۆژێکە کە گەلی ئێمە بە دەنگی بەرز و یەکپارچەوە بۆ هەمیشە ڕایانگەیاندووە کە هەرگیز ستەم قبووڵ ناکات و لەگەڵ ئیستکبار شەڕ دەکات.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: بنەمای هاوکاری دەرەکی و پێوەندی دەرەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەییە، بێ گومان ئیران ناتوانێت لە پرسە دەرەکیەکانی خۆی سەرەنجی بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی نەدات؛ بنەمای سەرەکی بەرژەوەندی نەتەوەیی، سەربەخۆییە و وڵاتێک کە سەربەخۆ نیە ، هیچی نیە. لە ڕاستیدا نە سەربڵندە نە بڕەوی هەیە و نە توانی نەتەوەیی و پێشکەوتنی پاوەجێشی نیە.
قاڵیباف وتیشی: بێ گومان ئێمە سەربەخۆیی خۆمان لەگەڵ هیچ شتێک و لەگەڵ هیچ خاڵیک و لە هیچ دۆخێکدا ناگۆڕینەوە و دانوستانی لەسەر ناکەین.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی 13ی خەزەڵوەر وتی: بنەمای سەرەکی بەرژەوەندی نەتەوەیی، سەربەخۆییە و وڵاتێک کە سەربەخۆ نەبێتگ، هیچی نییە
Your Comment