٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٤:٤٩
Source: Mehrnews
2019 پلانی کارو پیشە بۆ جێگرەوەی کۆڵبەری لە ڕۆژاوای ئێران ڕاگەیێنرا

بە بەشداریی بەڕیوەبەری گشتیی بنیاتی بەرەکەت، دوو هەزار و 109 پلانی کاردۆزی وەک جێگرەوەی کۆڵبەری بە شێوەی هاوکات لە سەرتاسەری ئێران و بە میوانداریی شاری سنە ڕاپەڕێندرا.

 سەید ئەمیر مەدەنی، بەڕیوەبەری گشتیی بنیاتی بەرەکەت لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو پلانانە، وتی: ڕاپەڕاندنی ئەو ڕێژە پلانە، بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 کۆڵبەر لە جێ جێی ئێراندا، هەلی کاری پاوەجێی بۆ ڕەخساندوون.

مەدەنی بە ئاماژە بە هەوڵە کاردۆزییەکانی بنیاتی بەرەکەت لە ساڵی ڕابردوودا بۆ کۆڵبەران، وتیشی: لە ساڵی رابردوودا یەک هەزار و 536 پلان وەبەر هێنرا و لە سەرەتای ئەمساڵیش تا مانگی ڕەزبەر، 573 پلانی نوێ ڕاپەڕێندرا.

زیادیشی کرد: لە ساڵی 1399ی هەتاوییەوە تا ئێستا بە تواناکردنی باری ئابووریی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان و کەمکردنەوەی خەساری کۆمەڵایەتی بە هۆی کۆڵبەرییەوە، زیاتر لە 16 هەزار و 500 هەلی کار و پیشەمان بۆ کۆڵبران کە بریتین لە 8 هەزار و 850 کۆڵبەری پارێزگای کوردستان، 4 هەزار و 300 کۆڵبەری پارێزگای ورمێ و 3 هەزار و 350 کۆڵبەری پارێزگای کرماشان، ڕەخساندووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha