ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ و هەڕەشە ئەتۆمیەکانی ناوبراو، ئەو لێدوانانەی هۆی نیگەرانی وەسف کرد و وتی: ئەو قسانە هەڕەشەی جیدی لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار و پێشێل کرانی ئاشكرای بەڵێنەکانی ئەمریکا بە پێی مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.
ئیرەوانی ڕۆژی سێشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش زیادی کرد: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەی ئاشکرا و لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە لە ڕێکەوتی 29ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند کە فەرمانی داوەتە وەزارەتی شەڕی ئەمریکا تا تاقی کردنەوەی چەکە ئەتۆمیەکانی خۆیان لەسەر بنەمای یەکسانی کەگەڵ دیکەی هێزە ئەتحمیەکان دەست پێبکات و وتیشی کە ئەو ڕەوتە دەستبەجێ دەست پێدەکات. دوای ئەوەش لە ڕێكەوتی 31ی ئۆکتۆبەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سی بی ئێس ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە تەنیا ئەوەندە چەکی ئەتۆمی هەیە کە دەتوانیت 150 جار جیهان بتەقێنێتەوە.
نوێنەری ئێران ڕایگەیاند: ئەو قسە بێ پەردەگەلە کە لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە کە خاوەن چەکی ئەتۆمیە، وتراوە، هەڕەشەیەکی ئاشكرایە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و ڕایگەیاندنی ئاشكرای ویستی دەستپێکردنەوەی تاقی کردنەوەی ئەتۆمیە. ئەو هەوڵە، پێشێل کرانی ئاشكرای بەڵێنەکانی ئەمریکا بە بڕگەی شەشەمی پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی دێتە ئەژمار و هەروەها دژی بەڵێنی ئەو وڵاتە بە جێبەجێ کردنی ڕاگرتنی تاقی کردنەوەی ئەتۆمیە.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هەڕەشە ئەتۆمیەکانی ناوبراو، ئەو لێدوانەی هۆی نیگەرانی وەسف کرد و وتی: ئەو قسانە، هەڕەشەی جیدی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیە.
Your Comment