٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٥٢
Source: Mehrnews
9 مانگ دەستبەسەری و شوێن بزریی مامۆستایەکی ئێرانی لە تورکیا

زیاتر لە 9 مانگ لە دەستگیری بێ هۆکاری ئەحمەدڕەزا بەیزایی، مامۆستای ئێرانی لە توفرکیا تێدەپەڕێت و هێشتا هیچ شی کردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەنقەرەوە پێشکەش نەکراوە.

 زیاتر لە 9 مانگ لە دەستگیری بێ هۆکار و ناڕوونی ئەحمەدڕەزا بەیزایی مامۆستای زانکۆی ئازادی تەبرێز لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ تێدەپەڕێت؛ لە ڕۆژی 24ی ڕێبەندانی 1403، بەیزایی لە کاتی گەڕانەوە بۆ تاران لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆڵ لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیر کرا. ئەو دەستگیریە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە هیچ شی کردنەوەیەکی فەرمی یان تاوانێک لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە ڕانەگەیێندرا و بنەماڵەکەشی هەر لە ئەو کاتەدا گەڕێندرانەوە بۆ ئێران.

سەرچاوە نزیکەکان لە ئەو بنەماڵە دەڵێن کە لە 9 مانگی ڕابردوودا هیچ دادگا یان شوێنگیریەکی دادوەری بۆ ئەو مامۆستا زانکۆیە بەڕێوە نەچووە و پێوەندیەکانی بنەماڵە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیایی بێ وەڵام ماوەتەوە.

سەید عەباس عیراقچی لە دیدار لەگەڵ باوکی بەیزایی ڕاپۆرتێکی لە شوێنگیریەکانی وەزارەتی دەرەوە پێشکەش کرد و زیادی کرد وەزارەتی دەرەوە لە هەموو ئامێرەکانی خۆی بۆ ئازادی ناوبراو کەڵکوەردەگرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha