سەرهەنگ محەمەدسادق پیروزی، فەرماندەی ئینتزامی شاری سەقز، ڕایگەیاند: لە پاش ڕوودانی جەنایەتێک لەو شارە، دۆسیەیەکی تایبەتی لە لایەن پۆلیس بۆ ئەو پرسە کرایەوە و دەرکەوت کە پیاوێکی 35 ساڵەی گیرۆدەی ماددەی هۆشبەری لە جۆری دەسکردی، هاوسەری 32ی ساڵەی خۆی کوشتووە.
ڕاشیگەیاند: هیزی پسپۆڕیی پۆلیسی ئینتزامی لە کەمتر لە یەک کاتژمێر، پیاوەیان قۆڵبەست کردووە و پاش لێکدانەوەی هۆکاری کوشتنەکە کە ناکۆکیی ناو خێزان ڕاگەیێندرا، بکوژەکە بۆ تێپەڕاندنی قۆناگە یاساییەکان ڕادەستی دادگە کرا.
Your Comment