٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٨:٣٦
Source: Mehrnews
دانوستان دەکەین بەڵام تەسلیم بوون هەرگیز

وتەبێژی دەوڵەت وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکی بۆ گەڕاندنوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان نەداوە و خاڵێکی دیکەی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە زۆرینەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی ئەو ڕوانگەیەن.

 فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکی بۆ گەڕاندنوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان نەداوە و خاڵێکی دیکەی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە زۆرینەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی ئەو ڕوانگەیەن و لە بنەڕەتدا کۆمەڵگای جیهانی نابێت ئیزن بدات هەندێک وڵات کە لە ئەو ئاستەشدا نین، لەە سەر هەندێک پرس باس بکەین کە دەتوانێت ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بخاتە مەترسییەوە و پلە و پێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بباتە ژیر پرسیارەوە.

وتەبێژی دەوڵەت وتیشی: ئەنجامی هەوڵگەلێک لە جۆری هەڵسوکەوتی دوژمنانە و ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی سیاسی، لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە قبووڵ کراو نییە وئەبێ بەرەوڕوو بوەستینەوە.

جەختیشی کرد کە دانوستان دەکەین بەڵام خۆ تەسلیم کردن و ئەوەی کە خۆیان بسەپێنن بەسەر ئێراندا قبووڵ ناکەین.

ناوبراو سەبارەت بە ئاستی زانکۆکانی ئێران لە جیهاندا وتی: ژمارەی زانکۆکانی ئێران کە لە پلەبەندی جیهانی تایمز لە 63 زانکۆ لە ساڵی 2023 بۆ 85 زانکۆ لە ساڵی 2025 بەرز بووەتەوە و پێش بینی دەکرێت لە ساڵی 2026 بگاتە 101 زانکۆ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha