مەزڵۆم کۆبانێ، لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە هەرچەند چەندین مانگ کێشەکان درێژەیان هەبوو، بەڵام ئاوێتە بوونی هێزە کوردیەکان لە ئەرتەشی نەتەوەیی نوێی سووریا نزیکە و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پێشکەوتنی هەبووە. ئەو ئاوێتە بوونە بە پێی ڕێککەوتنێکە کە لە 10 ی مارس لە نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا واژۆ کراوە و ئامانجیشی پێکهێنانی چوارچێوەیەک بۆ ئاوێتە کردنی هێزە کوردییەکان لە ئەرتەشی سووریا بوو.
بەڵام دانوستانەکان لەسەر پرسە سەرەکییەکان ڕاگیردراوە، بەتایبەتی لەسەر سەربەخۆیی هێزە کوردییەکان لە نێو هێزە چەکدارەکان و کۆنترۆڵی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانیان لە دێرەزوور، ڕەقە و حەسەکە.
ئەگەرچی دوای دیداری ئەحمەد شەرع و مەزڵۆم کۆبانێ لە دیمەشق، ئاگربڕێکی گشت گیر هاتووەتە ئاراوە و ئاڵۆزییەکان کەم بووەتەوە، بەڵم دۆخەکە هێشتا ناسەقامگیرە. ئاگربڕ ڕێگاکانی چوون بۆ هەموو ناوچەکانی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە و کردوویانیەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی سەقامگیر یان چارەسەری کۆتایی بۆ کورد نەهاتووەتە دی.
ژنانی چەکداری کورد: کێشەیەک بۆ ئەرتەشی پیاوسالاری سووریا
یەکێک لە بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی هەسەدە بەشداری بەهێزی ژنان، بەتایبەتی لەنێوان هێزەکانی یەپەگەیە. ئەو ژنە شەڕڤانانە لە شەڕ دژی داعش بەناوبانگ بوونەوە و ئامادە نین لە هەڵوێستەکانیان بکشێنەوە.
لە ئەرتەشێکدا کە بەردەدوام پیاوسالار بووە، نادیارە کە کەسایەتییە توندڕەوەکان چۆن بە ئاوێتە بوونی ژنان لە ڕۆڵی سەرباز و ڕێبەر کاردانەوە دەنوێنن. فەرماندە سەربازییەکانی سووریا، بەتایبەتی ئەوانەی کە پێوەندیان بە لایەنی توندڕەوەوە هەیە، لەوانەیە بەشداری ژنان وەکوو هەڕەشەیەک لە دژی بایەخە نەریتییەکانیان لێک بدەنەوە. ئەو هزرە، ئاوێتە بوونەکە پێچراوتر دەکاتەوە چونکوو شەڕڤانانی ژن بەشێکی بنەڕەتی لە پێکهاتەی کوردین و ڕۆڵی دیاریکەریان لە ئۆپراسیۆنەکان دەبێت.
دزەی تورکیا و ڕۆڵی ئەکتەرە دەرەکییەکان
پرسی تەڤل بوونی هێزە کوردییەکان لەگەڵ هەڵوێستی تورکیا لێک ئاڵاون. لە دەسپێکی قەیرانەوە تورکیا ، هەسەدە بەهۆی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ۆی چاولێدەکات. بوونی هێزە کوردییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرچاوەی بەردەوامی ئاڵۆزی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە بووە. تورکیا پێشتر چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی سووریا ئەنجام داوە و چەندین بنکەی لەوێ کردووەتەوە.
ئەنقەرە هۆشداریی داوە کە ئەگەر هەسەدە تا دیسەمبەر ئاوێتە بوون قبووڵ نەکات، هێرشی سەربازی دەکاتە سەر کورد. ئەو هەڕەشەیەش لەوانەیە هەسەدە بەرەو تۆکمە بوونی خواستەکانی بۆ خۆبەڕێوەبەری هان بدات هەتا خۆ ببوێرێت لە ئاشتەوایی تەواو.
لە هەمان حاڵدا ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی بەڵام سنوورداری لە بەرەوپێش بردنی دانوستانەکان هەیە. سەرەڕای ئەوەی کە واشنتۆن هاوپەیمانی سەرەکی هەسەدە لە بەرەنگار بوونەوەی داعش بووە، پاڵپشتی لە ئایدیای یەک گرتنەوەی کورد و دیمەشق دەکات، پرسێک کە سنووردانانەکانی پاڵپشتی ئەمریکا لە ئامانجەکانی کورد نیشان دەدات.
ڕێگای لەرزۆکی بووژانەوەی سووریا
سووریا هێشتا یەکێک لە پێچراوترین بوارەکانی پێکدادان لە جیهانە. لە بۆشایی دوای شەڕ، بەرچاوگەی چارەسەریەکی سیاسی سەقامگیر دوور لە چاوەڕوانییە. ئاڵۆزی سیاسی و سەربازی لە کوردستانی سووریا کێشەی بەربڵاوتر لە ڕەوتی بووژانەوەی وڵات دەخاتە بەرچاو.
دۆخەکە لە سووریا هەر لەرزۆکە. ئاڵۆزیەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق، پێکدادانی حەلەب، هەڕەشە هێرشی تورکیا و ئاوێتە بوونی ناڕوونی هێزە کوردیەکان لە ئەرتەشی نەتەوەیی، هەر هەمووی پرسگەلێکی سەرەکین کە داهاتووی سووریا پێک دەهێنن. ئاوێتە بوونی کوردەکان لە ئەرتەشی سووریا دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە بووژانەوەی وڵات بێت بەڵام لەمپەری زۆریشی لەسەر ڕێگایە. دەسپێکی هەر قەیرانێکی نوێ وەبیر هێنەرەوەی ئەوەیە کە سووریا تا چ ڕادەیەک دەتوانێت خێرا ببێتە گۆڕەپانی شەڕ.
Your Comment