٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٥
Source: Mehrnews
لەمپەری سەر ڕێگای ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا کێیە؟

لە حاڵێکدا کە لە 25 ساڵی ڕابردوو سەلماوە کە پەکەکە بەرقەوڵی قسەی ئۆجالانە، بەڵام ئەوە حکومەتی تورکیایە کە ئەو هەلە ناقۆزێتەوە بۆ بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەو گرووپە.

 نێچرڤان بارزانی لە ڕێکەوتی 8 ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێک پێش لە سەفەری خۆی بۆ ئەنقەرە، لە لێدوانێکدا لە دامەزراوەی مێری لە هەولیر وتی کە هەست دەکات تورکیا لە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە زۆر جیدیە. ناوبراو زیادی کرد: پەکەکە دەزانێت ئەبێ چ بکات، بەڵام ئەنجامی نادات. ئەو نەتوانینە تەنانەت بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالانیش هۆی بێ هیواییە. ئەوە باش نییە. لە ڕواڵەتدا دەڵێن کە پەیڕەوی لە فەرماندەکانی ناوبراو دەکەن بەڵام لە کردەوەدا بە پێچەوانەوە دەچنە پێشەوە. ئەوە خەسارێکی قورس لە کورد و بە گشتی ڕەوتی ئاشتی دەدات. ئێستا کاتی ئەو یاریە نییە.

لە کاردانەوەدا، کەجەکە قسەکانی بارزانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد و جەختی کرد کە ئەوان هەمیشە هەنگاوی بەرچاویان بۆ دەسپێکی ئاشتی هەێةاوە. لە بەیاننامەکەی کەجەکە هاتووە کە بارزانی ڕاستییەکان پێچەوانە نیشان دەدات و بە بەکارهێنانی ئەدەبیاتی دەسەڵاتی تورکیا خزمەت بە هێزەکانی دیمۆکراتیک و خەڵکی کورد ناکات. هەروەها زیادی دەکات: هەوڵ بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو بیرە کە پەکەکە بەرقەوڵی ئۆجالان نییە هەڵەیەکی گەورەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha