٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٤
Source: Mehrnews
زانکۆی کوردستان لە ڕیزی زانکۆ گرینگەکانی جیهان

زانکۆی کوردستان بە مسۆگەر کردنی پلەی 1700ی جیهانی و پلەی 28ی ئێران بەپێی پلەبەندیی (CWUR) بۆ ساڵی 2025، چووە ڕیزی لەسەدا 8ی زانکۆ سەرترەکانی جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئەنجامی نوێترین پلەبەندیی ناوەندی پلەبەندیی زانکۆکانی جیهان(CWUR) بۆ ساڵی 2025، زانکۆی کوردستان لە نێوان 21462 زانکۆی هەڵسەنگێندراو، توانی پلەی 1700ی جیهانی مسۆگەر بکات.

ئەم سەرکەوتنە، جگە لە دانانی زانکۆی کوردستان لە ڕیزی لەسەدا 8ی زانکۆ سەرترەکانی جیهان، نیشاندەری بەرزبوونەوەی سێ پلەیی لە پلەبەندیی نیشتمانی ئەو زانکۆیە و دانیشتنی لە پلەی 28 لە نێوان زانکۆکانی ئێران و پێشکەوتنی لە زانکۆکانی بووعەلی سینای هەمەدان، ڕازی کرماشان، خوارەزمیی تاران، زانکۆی مازەندەران و یزدە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha