حوجەتولئیسلام سەید کازم مووسەوی سەرۆکی گشتیی دادگا و سەرۆکی ئەنجومەنی دادی پارێزگای قوم لە لەسێدارەدانی سیخوورێکی مووساد لەو پارێزگایە هەواڵی دا و وتی: حوکمی لەسێدارەدانی ئەو سیخۆڕە بە دەستنیشانکردنی حوکمی موحاربە و موفسێدی سەر زەوی پاش پشتڕاستکرانەوە لە دیوانی باڵای ئێران و ڕەتکرانەوەی داواکاریی لێبوردنی، لە زیندانی شاری قوم جێبەجێ کرا.
مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە سیخۆڕی لەسێدارەدراو، چالاکی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیستەمی هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی لە ڕەزبەری 1402ی هەتاوی دەست پێکردبوو و کە ڕیبەندانی هەمان ساڵدا دەستگیر کرا، وتیشی: ئەم سیخۆڕە بە تاوانی هاوکاریی هەواڵگرانە و سیخۆڕی بۆ ئەفسەرێکی مووساد و ناردنی زانیاریی نهێنی بۆ ڕژیمی زایۆنی بەپێی مادەی 6ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی دژبەرانەی ئەو ڕژیمە لە دژی ئاسایش و ئاشتی و گاوکاریی دەوڵەتانی دوژمنی وەک ئەمریکا، سزای لەسێدارەدرانی بۆ دیاری کرابوو.
Your Comment