١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٨
Source: Mehrnews
نتانیاهۆ چووە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی؛ غەززە بە چڕی مووشەکباران کرا

لە حاڵێکدا کە سەرچاوە زایۆنیەکان لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی نتانیاهۆ بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی غەززە هەواڵ دەدەن، لە غەززەوە هەواڵ دەگات کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل باکووری ئەو ناوچەیان کردووەتە ئامانج.

 کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە نتانیاهیۆ کۆبوونەوەی کابینەی بۆ ئەنجامی دانوستانی ئەمنیەتی بەپەلە بەجێهێشتووە.

لە ئەو پێوەندیەدا مێدیاکانی ئیسرائیل لەوانە کەناڵی 12 ڕاپۆرتیان دا کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەند شوێنیان لە ناوچەی جبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری غەززە کردووەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە چەند کاتژمێر پێشەوە دوای پاگەندەیەک لەسەر هێرشی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی ئەو ڕژیمە لە ڕەفح جارێکی دیکە هێرشەکان بۆ سەر غەززەی دەست پێکردەوە.

دوای پاگەندەی تەقینەوەی ئەو زرێپۆشە و ڕاگەیاندنی کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی و بریندار بوونی دوو کەسی دیکە، کەنای 14 ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی چەند شوێنیان لە ڕەفح بوردمان کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha