١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٤
Source: Mehrnews
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر غەزە

فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی سەرەڕای ڕەت‌کرانەوەی پێشێل‌کاریی ئاگربڕ لە لایەن قەسام، لقی سەربازیی حیماس، چەندین شوێنی کەرتی غەزەیان بوردومان کرد.

 میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئەو ڕژیمە بە پاگەندەی پێشێل‌کرانی ئاگربڕ لە لایەن قەسام وەک لقی سەربازیی حیماس، 20 شوین لە ناوچەکانی ڕەفەح و دەیرولبەلح لە غەزەیان بوردومان کرد.

هاوکات نووسینگەی نتانیاهۆ، سەرەڕای ڕەت‌کرانەوەی هەر جۆرە پێشێل‌کارییەک لە لایەن قەسامەوە، ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی هێرش بۆ سەر مۆڵگە و بنکەی بەرخۆدانی دەرکردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha