١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٣
Source: Mehrnews
زەختی تورکیا لە یەپەگە بۆ کشانەوە لە ناوچە عەرەب‌نشینەکانی سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایشی سووریا جیا لە ئاسایشی تورکیا نییە، خوازیاری کشانەوەی بەپەلەی هێزە کوردەکانی سووریا لە ناوچە عەرەب‌نشینەکانی ئەو وڵاتە و ئاوێتەبوون لە پێکهاتەی سەربازیی دەوڵەتی کاتی دیمەشق بوو.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "ئۆلکە‌تی‌ڤی"، بە ئاوڕدانەوە لە هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە سووریا، دۆسیەی سووریای بۆ ئەنقەرە بە پرسی پلە یەکی ئاسایشی نیشتمانی و پرسێکی تەواو هەستیار زانی و وتی: ئاسایشی ئەو وڵاتەی جودا لە ئاسایشی تورکیا نییە و هەر ڕووداوێک لە خاکی سووریادا ڕاستەوەخۆ پەیوەستە بە تەواوەتی سەرزەوینی تورکیا و ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی ئێمەوە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کە ئیدارەی دۆسیەی سووریا وەک میکانیزمێکی پێکهاتەیی لە ئەستۆی "ئەنجومەنی ستراتژیکی باڵا"ی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک کۆمار و بە بەشداریی وەزارەتخانە هاوپەیوەندەکانە و "کۆمیتەی هاوئاهەنگی تەکنبیکی" بە سەرۆکایەتی نووح یێڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرپرسی ڕاپەڕاندن و پێوشوێن‌گرتنی ڕێوشوێنەکانی ئەو ئەنجومەنەیە و بەو جۆرە بشێک لە کاروباری دیمەشق ڕاستەوخۆ لە تورکیاوە سامان دەدرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروها ئاماژەی بە "زەروورەتی کشانەوەی خێرای یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە ناوچەگەلی عەرەب‌نشینی سووریا" وەک یەکەمایەتیی ئێستای ئەنقەرە کرد و هوشداری دا کە درێژەی دۆخی ئێستا مەترسیی "تێهەڵچوونی جیدی" بەرز دەکاتەوە و لە ئێستادا پڕۆژەی گەورەی تورکیا لە سووریادا یەکپارچە‌کردنی هەموو هێزر چەکداری لە ژێر فەرماندەییەکی یەکەیە و پێویستە هێزە کوردەکان هەنگاوی شلگێرانەتر بۆ ئاوێتەبوون لە پێکهاتەی سەربازیی دەوڵەتی کاتی دیمەشق هەڵبگرن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha