١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٠
Source: Mehrnews
ئێران لە باشترین دۆخی دەسەڵاتیدایە

سەرۆکی بنکەی بەڕیوەبەریی 13ی خەزەڵوەر، وتی: ئێران سەرەڕای گەمارۆ و شەڕەکان، لە باشترین دۆخی دەسەڵاتیدایە و لە شەڕی لەگەڵ زلهێزانی ئەتۆمیدا سەرکەوتووی مەیدان بووە.

حوجەتولئیسلام مستەفا ڕۆستەمی سەرۆکی بنکەی بەڕیوەبەریی 13ی ئابان(ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری جیهانی)، وتی: 13ی ئابان(/خەزەڵوەر)ی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕینی چەند مانگێک لە شەڕ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بۆ دابەشکردنی و لاوازکردنی هێز و توانای ئەم وڵاتە، کە بە ڕێبەریی ئایەتوڵڵا خامنەیی و بەرخۆدانی هێزی چەکداری، ئەو پیلانە شکستی هێنا و سەرنەکەوت.

وتیشی: دوژمن لە کۆبوونەوەی شەرمولشەیخ باس لە دانوستان لە پێگەی سووکایەتییەوە دەکات و ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بە بیرهێنانەوەی چیەتی داگیرکەر و جەنایەتکارە و نابێ فەرامۆش بکەین کە خودا لە پشتی گەلی ئێرانە و ئەوە ڕژیمی زایۆنییە کە دژوارترین ڕۆژانی تێدەپەڕێنێت، دەنا ئێرانی خۆشەویستامن سەرەڕای گەمارۆ و شەڕەکان، لە باشترین دۆخی دەسەڵاتیدایە و لە شەڕی لەگەڵ زلهێزانی ئەتۆمیدا سەرکەوتووی مەیدان بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha