حوجەتولئیسلام مستەفا ڕۆستەمی سەرۆکی بنکەی بەڕیوەبەریی 13ی ئابان(ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری جیهانی)، وتی: 13ی ئابان(/خەزەڵوەر)ی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕینی چەند مانگێک لە شەڕ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بۆ دابەشکردنی و لاوازکردنی هێز و توانای ئەم وڵاتە، کە بە ڕێبەریی ئایەتوڵڵا خامنەیی و بەرخۆدانی هێزی چەکداری، ئەو پیلانە شکستی هێنا و سەرنەکەوت.
وتیشی: دوژمن لە کۆبوونەوەی شەرمولشەیخ باس لە دانوستان لە پێگەی سووکایەتییەوە دەکات و ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بە بیرهێنانەوەی چیەتی داگیرکەر و جەنایەتکارە و نابێ فەرامۆش بکەین کە خودا لە پشتی گەلی ئێرانە و ئەوە ڕژیمی زایۆنییە کە دژوارترین ڕۆژانی تێدەپەڕێنێت، دەنا ئێرانی خۆشەویستامن سەرەڕای گەمارۆ و شەڕەکان، لە باشترین دۆخی دەسەڵاتیدایە و لە شەڕی لەگەڵ زلهێزانی ئەتۆمیدا سەرکەوتووی مەیدان بووە.
Your Comment