١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٩
Source: Mehrnews
مەرجەکانی هەسەدە بۆ تەڤل بوون بە سوپاکەی جۆلانی

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی هەسەدە ڕایگەیاند کە ئامادەن لە ئەگەری قبووڵ‌کرانی فەرمیی شوناس و پێگەی هەسەدە، بەشداری ڕەوتی ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریا بن.

 سیپان حەمۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە لێکدوانێک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئامادەن لە ئەگەری قبووڵ‌کرانی شوناسی هەسەدە ئاوێتە ئەرتەشی سووریا بن، بەو مەرجەی کە ئاوێتەکاری بەپێی ڕێزنان لە شوناس و خەباتی هەسەدە بێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بپارێزرێت و هەنگاوە سەرەتاییەکانی دیمەشق چارەنووسی ئەو ئاوێتەکارییە دیاری دەکات.

ڕاشیگەیاند: هەسەدە هێزێکی نیشتمانیی گشتگیرە و لە سەردەمێکدا کە سووریا بە هۆی شەڕ و ململانێی مەزهەبی و ئیتنیکی بە ئاراستەی دابەشبووندا دەڕۆیشت، هێزەکانی ئێمە بە خەبات و سیاسەتی خۆیان پڕۆژەی نیشتمانیان پاراست و یەکگرتوویی خۆیان سەلماند و هەر بۆیە ئەوڕۆکە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی سووریا (عەرەب، سوننە، کورد، درۆزی، عەلەوی، مەسیحی) و تەنانەت دیمەشق پیوەندی و هاوکاریی چڕوپڕی هەبێت.

شایانی باسە لیژنە ئەمنی و سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا 13ی ئاکتەوبر لە دیمەشق لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی کاتی سووریا دیداریان کرد و دۆسیە ئەمنی و سەربازییەکانیان لێک دایەوە و سیپان حەمو سەرەکایەتی لیژنەی سەربازیی لەو دیدارانە لە ئەستۆدایە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha