کەناڵی 14ی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە دوای تێپەڕینی دوو ساڵ لە شەڕ لە دژی کەرتی غەززە، لێکدانەوە ئەمنیەکانی ئیسرائیل نیشانی دەدات کە حەماس هەر توانی سەربازی سەرەنج ڕاکێشی هەیە.
بە گوێرەی ئەو لێکدانەوە، ژمارەی هێزە چەکدارەکانی حەماس نزیک بە 20 هەزار کەس خەملێندراوە.
ئەو لێکدانەوە نیشانی دەدات کە ئەو بزووتنەوە هێشتا سەدان مووشەکی لەبەردەستدایە کە هەندێکیان مەودای بڕینیان مامناوەندە و توانای گەییشتن بە ناوەندی ئیسرائیلیان هەیە.
بە پێی ئەو لێکدانەوە، هەزاران چەکی دژە زرێ لە جۆریRPG لە بەردەستی هێزەکانی حەماسە.
هەروەها بە پێی ئەو لێکدانەوە زیاتر لە 10 هەزار پارچە چەکی دوورهاوێژ لە بەردەستی بزووتنەوەکەیە.
بە گوێرەی خەمڵاندنەکە، پێکهاتەی سەربازی حەماس بریتی لە 6 تیپ و 24 کەتیبەیە کە بەشێکیان هەر چالاکن و زیاتر لە نیوەی تونێلە سەربازیەکانی غەززە هەر کراوەیە.

مێدیایەکی زایۆنی خەمڵاندنی نوێ لە توانی سەربازی حەماس بڵاو دەکاتەوە کە نیشانی دەدات کە شەڕی تێلاڤیڤ لە دژی غەززە ئەو هێزەی لەناو نەبردووە.
Your Comment