مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: کارەساتێکیان بەسەر مەهاباد دەرهێناوە کە جیاواز بووەتەوە لەگەڵ شوناسی راستەقینەی. هەر کەسێک و بە ویستی خۆی گۆڕیویەتی.
سەرۆک کۆمار وتی: ورمێ سەردەمانێک پاریسی ئێران بوو بەڵام بەداخەوە ئێستا کارەساتێکی بەسەردا هاتووە و بە بێ بەرنامە و بێ لەبەرچااو گرتنی سەرچاوەکانی ناوچەکان، نەخشەی شارەکان پەرەیان سەندووە.
هەروەها جەختی کرد: خاک و ناوچەی ئێمە زێرە و ئەبێ بە شێوەیەکی دیکە چاوی لێبکەین. ئێمە دەتوانین بە شێوەیەک ژیان بکەین کە منداڵەکانمان لە داهاتوودا بتوانن بە ئاسانی بژین.
ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل پێی وابوو وڵاتی ئێمە بەرەوڕووی قەیران بووەتەوە و دێن و هەر غەڵەت کە بیانەوێت دەتوانن بیکەن. لە حاڵێکدا هەڵکەوتە و زانکۆییەکان دەتوانن قەیرانەکان چارەسەر بکەن، ئەبێ پلان و بەرنامەمان هەبێت. ئەبێ بە پلانەوە بچینە پێشەوە؛ ئەمڕۆ ئەو نەخشەڕێیەی کە ئەبوا لە دەستمانەوە بوایە، بەداخەوە نیە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کاتێک سەفەری مەهاباد دەکەم ، تووڕە دەبم، شارێک کە تێیدا گەورە بووم ئێستا بووەتە شتێکی دیکە.
Your Comment