پلانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوندی لەگەڵ درێژکردنەوەی ڕاسپاردەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراق و سووریا لە کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا پەسند کرا و بڕیارە هێزەکانی تورکیا بۆ 3 ساڵی تر لە خاکی دوو وڵاتی دراوسێی باشووری و ڕۆژئاواییاندا بمێننەوە.
لە پلانی سەرۆک کۆماریدا کە لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە واژۆ کراوە، هاتووە: تورکیا بەهایەکی زۆر دەدا بە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیم یەکگرتوویی نیشتمانی و سەقامگیریی عێراق و سووریا. لە لایەکی ترەوە، بوونی بەردەوام هێزەکانی پەکەکە و داعش لە عێراق و هەوڵەکان بۆ جوداخوازیی ئیتنیکی، هەڕشەن ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی تورکیان.
هەروەها لەو پلانەدا پەیەدە و یەپەگە بەوە تۆمەتبار کراون کە هەڵوێستی جوداییخوازی و ئاژاوەنەرانەیان هەیە و نایانەوێ لە دەوڵەتی تێکەڵ بە ناوەندی سووریا بن و هەوڵ دەدەن پێش بە پێشکەوتی ڕەوتی سەقامگیریی ئەو وڵاتە بدەن
Your Comment