کاتێک لە 22 ی ئووتی 2025 هەواڵی پێکدادانی چەکداری لە هۆتێل لالەزاری سلێمانی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ئامۆزاکەی لاهوور شێخ جەنگی بڵاو بووەوە، هەندێک کەس بەس هەناسەیەکی ساردیان هەڵکێشا و لە هەواڵەکە شۆک نەبوون. ئەمە پرسێکی نوێ نەبوو، بەڵکوو دوا وەرزی مێژووی درێژخایەنی ڕێبەرانی کورد لە چارەسەری کێشە سیاسییەکان نە لە ڕێگای گفتوگۆ، یاسا و ناوەندە فەرمییەکان، بەڵکوو بە هێزی چەکداری بوو. بەرەنگار بوونەوەی لالەزار ئەنجامی هەفتاد ساڵ براکوژی، پاکتاو کردن و هاتوهاوار بوو کە هەموویان بەە ناوی ناسیۆنالیزمی کوردییەوە ئەنجام درا.
هەر کاتێک لایەنێکی دژبەر سیاسەتەکانی بەرەو ئاڵۆزی بردووە، خاوەن دەسەڵاتەکان بێدەنگیان کردووە.
زیاتر لە شەست ساڵ لەمەوپێش، لە ژووئییەی 1964 مەلا مستەفا بارزانی دامەزرێنەری پارتی فەرمانی هیرشی چەکداری بۆ سەر نووسینگەی سیاسی دەرکرد، گرووپێک لە ڕووناکببیرانی گەنج وەکوو جەلال تاڵەبانی لە ساڵی 1975 بە پێکهێنانی یەکێتی نیشتمانی ئەو درزەی بە فەرمی ناساند. ئەوەی کە لە ڕێگایەکی دیمۆکراتیکەوە دەکرا چارەسەر بکرێت، بە گوللو چارەسەر کرا. هەر ئەوەش بووە نموونەیەک کە هەر کاتێک لایەنێکی دژبەر لە بەرانبەر سیاسەتی فەەرمی دەوەستێت، دەسەڵات بە زۆرەملێ بێدەنگی دەکات.
شەڕی ناوخۆیی تەواو لە نێوان پارتی و یەکێتی
کەمترین ئاڵۆزی نێوان کوردەکان لە دەیەکانی 1990 ڕووی دا. بۆ یەکەم جار کوردەکان پاڵپشتی ئاشکرای نێودەوڵەتیان وەرگرت. ناوچەی دژە فڕینێک کە ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا بۆ پاڵپشتی لە کورد پێکیان هێنا، زۆر خێرا بووە گۆڕەپانی شەڕی بزووتنەوە سیاسییە کوردییەکان. لە 1993 هەم پارتی بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی و هەم یەکێتی بە ڕێبەری جەلال تاڵەبانی چەکیان بەرەو هێزەکانی پەکەکە تەقاند . هەمان ساڵ یەکێتی شەڕ لەگەڵ ئیسلامگەراکانیش دەست پێکرد.
ساڵی دواتریشی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان پارتی و یەکێت یلەسەر داهاتی گومڕوکی و دەسەڵات دەستی پێکرد و چوار ساڵی خایاند و لە ساڵی 1996 مەسعوود بارزانی تەنانەت لەگەڵ سەددام بووە هاوپەیمان لە دژی یەکێتی و جەلال تاڵەبانی.
دواتریش لە ساڵی 1997 پارتی شان بەشانی ئەرتەشی تورکیا لە دژی پەکەکە شەڕی کرد. لە ساڵی 2000 یەکێتی نیشتمانیش لەگەڵ پەکەکە چووە شەڕەوە.
دوای 2003؛ بە ڕواڵەت دیمۆکراسی و لە کردەوە میلیشیا
لە ساڵی 2003 کە ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق بەڵێنی دیمۆکراسی دایە ئەو وڵاتە. بەڵام ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان ڕووی دا بەس ڕواڵەتی بوو. لە دیسەمبەری 2005 کاتێک کە پارتی یەکگرتووی ئیسلامی وێرای بە شێوەی سەەبخۆ لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکات، پارتی لە دهۆک هێرشی کردە سەر ئەندامەکانی و ژمارەیەکیانی کوشت. شەش ساڵ دوای ئەوە، کەسانی سەر بە بارزانی هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ناڕازیان لە سلێمانی و کەسێکیان کوشت و زیاتر لە 50 کەسیان بریندار کرد.
لە ساڵی 2015 کاتێک کە پەرلەمان هەوڵی دا یاسای سەرۆکایەتی چاکسازی بکات و سنوور دابنێت بۆ ئەو پۆستە، کەسانێکی چەکداری هێرشی چەکدارانەیان کردە سەر پەرلەمان و دایانخست. دواتریش هێزەکانی سەر بە بارزانی ڕێگریان کرد لە چوونی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەولێر و پەرلەمانیان بۆ ماوەی دوو سال داخست. باڵەخایەک کە بڕیار بوو نیشانەی دیمۆکراسی بێت بووە قەڵایەک کە پەرلەمانتارانی لە دەرەوە هێشتبووەوە.
ڕێبەرانی کورد دەیانتوانی باخێک چێ بکەن بەڵام دارستانیان خولقاند
لە حاڵێکدا کە بارزانییەکان گرفتاری کێشەی ناوخۆیی بوون ئەو پێکدادانە هێشتا نەبووە دارستان. بەڵام یەکێتی بەختی کەمتر بوو. لە ساڵی 2021 کودەتای سپی بە بەشداری ڕێبەری ئامۆزاکانی اتڵەبانی کۆتایی هات، بافڵ دەسەڵاتی بۆ خۆی تەرخان کرد و لاهووری بەرەو دوا ڕاو نا. بافڵ سەرەڕای ئەوە نیگەرانی سەرهەڵدانەوەی لاهوور بوو و تەنانەت پاگەندەی کرد کە دەیەوێت من تیرۆر بکات. ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە لە 22 ی ئووتی 2025 هێرشی کردە سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و ئەوی دەستگیر کرد و ژمارەیەکیش کەس برینداربوون و کوژران.
ڕێبەرانی کورد دەیانتوانی باخێک چێ بکەن، بەڵام دارستانیان خولقاند کە تەنیا هێزی چەکداری تێیدا گەشەیان کرد. ئەوان سیاسەتیان کردە ئامێرێک بۆ هێز کردنەوە؛ بۆ ڕێبەرایەتی ئەبێ هێزی چەکداریت هەبێت و کێشەکان تەنیا لە ڕێگای چەکەوە چارەسەر دەبێت.
Your Comment