٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:١٤
Source: Mehrnews
پێداگریی پەرلەمانتارانی ئێرانی بۆ کشانەوە لە NPT

60 نوێنەر و پەرلەمانتاری ئێرانی لە هوشدارێک بە وەزیری دەرەوە، جەختیان لە زەروورەتی کشانەوە لە ئێن‌پی‌تی و بەشدارنەبوون لە دانوستانەکان بە ویستی ئەمریکا و بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کرد.

لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆ (چوارشەممە 12ی خەرمانان)ی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، لەپاڵ هوشداری جۆراوجۆری نوێنەران بە سەرۆک کۆمار و وەزیرانی ڕێگەوبان، پەروەردە، کشتوکاڵ و ناوخۆ، 60 نوێنەری مەجلیس سەبارەت بە زەروورەتی کشانەوە لە NPT، هوشداریان بە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە محەمەدڕەزا ئەحمەدی نوێنەری ڕەشت و 59 پەرلەمانتاری تری مەجلیس، جەختیان لە زەروورەتی کشانەوە لە ئێن‌پی‌تی و بەشدارنەبوون لە دانوستانەکان بە ویستی ئەمریکا و بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha