ساڵح موسلیم لە ڕێبەرانی بەناوبانگی ئیدارەی خۆسەری کوردی و ڕێبەرانی پەیەدە هۆشداریی دا کە دەوڵەتی کاتی سوووریا لە ژێر گوشاری تورکیا خەریکی کشانەوە لە ڕێککەوتنی یەکگرتوویی نەتەوەییە. ناوبراو بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن ئەو دەوڵەتەی نمایشی و هەوڵێک بۆ لەناوبردنی کەمینەکان و بەردەوام بوونی سیاسەتەکانی بەعس وەسف کرد.
بە وتەی ناوبراو دەوڵەتی کاتی سووریا دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە پاریسی بە بیانووی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی لە شاری حەسەکە هەڵوەشاندووەتەوە. ئەو کۆنفڕانسە کە 8 ی ئووت بەڕێوە چوو، زیاتر لە 500 نوێنەر لە کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری ، تورکمان، ئەرمەنی و چرکسی کۆ کردەوە و بەیاننامەیەکی هاوبەشی بۆ پێکهێنانی سیستەمی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی لەسەر بنەمای هەمەڕەنگی، هاوبەشی و یەکسانی هاووڵاتی بوون دەرکرد.
هێرشەکان بۆ سەر کەمینەکان و بێ متمانەیی بە حکومەتی کاتی
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی بۆ خەڵک لە سوەیدا و زیادی کرد: ئەوەی کە لە سوەیدا ڕووی دا هۆشدارییەکە کە ئەو ڕژیمە ناتوانێت حکومەتێکی دیمۆکراتیکی گشتگیر پێک بهێنێت. ئەوان هیچ ئایدۆلۆژیا یان ئایینێکی جگە لە ئیسلامی جەهادیان قبووڵ نییە.
هەروەها جەختی کرد: ئەوەی کە ئێمە لە کوردستان پێکمان هێناوە دەتوانێت مۆدێلێک بۆ هەموو سووریا بێت.
هەڵبژاردنی شانۆیی لە سیپتەمبەر
ساڵح موسلیم بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن حکومەتی کاتی سووریای هەوڵیکی شانۆیی وەسف کرد و وتی کە بەشگەلێک لە کوردستانی سووریا لە ئەو ڕەوتە وەلا نراون و لە ناوچەکانی دیکەش هەر هەڵبژاردنی ئازاد و ڕاستەوخۆ بەڕێوە ناچێت.
موسلێم وتی: ئەوە هەڵبژاردن نییە، بەڵکوو بەس دەست نیشان کردنی کەسەکانی سەر بە ڕژیمە.
ئیدارەی خۆسەریش لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەلگای جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە ئەو هەڵبژاردنە بە فەرمی نەناسن.
Your Comment