لە "الشرق الاوسط"، پەیەدە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێگای بەرچاوی ئەو پارتە لە هاوکاری لەگەڵ دیمەشق هەر گفتوگۆ و دانوستان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی دادپەروەرانەیە. ئەو هەڵوێستە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە کوردستان بەرز ڕادەگرێت و هاوکات، چاوەڕوانیەکان بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە ئاستێکی زۆردا زیادی کردووە؛ هەرچەندە شێوەی قسە کردنی بەرپرسانی کورد سەبارەت بە لامەرکەزی بوون و کشانەوەی دیمەشق لە ڕێککەوتنی 10 ی مارس زیادی کردووە.
پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئاشتی خەونێکی دوور نییە، بەڵکوو مافێکی سەلمێندراو و ئەرکێکی گشتییە. ئەو بەیاننامە داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بۆ پاڵپشتی لە ئاشتی، پاراستنی خەڵکی سڤیل و دەستەبەر کردنی گەڕانەوەی ئابڕوومەندانەی ئاوارەکان هەنگاوی جیدی هەڵبگرن.
بەم حاڵەوە ساڵح موسلیم لە ڕێبەرانی پەیەدە هەڵوێستێکی توندتری گرتووەتە بەر و لە گفتوگۆ لەگەل مێدیایەکی کوردی جەختی کردووە: ئێمە هەرگیز سیستەمێک کە لامەرکەزی نەبێت قبوول ناکەین، ئێمە داوای ڕێگاچارەیەکی داپەروەرانەی نێودەوڵەتی بۆ کورد دەکەین. ئەگەر دیمەش سیستەمی لامەرکەزی ڕەت بکاتەوە، ئێمە داوای سەربەخۆیی دەکەین.
بەسام سولەیمان شرۆڤەکاری سیاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ شەرقولئەوسەت وتی کە قسەکانی ساڵح موسلیم ڕەنگدانەوەی ڕەوتی ئێستای دانوستانەکانە. ناوبراو پێش بینی کرد کە خولەی نوێی گفتوگۆکان لە نێوان ئەسعەد شەبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و ئیلهام ئەحمەد نیردەی باڵای کوردەکان لە دیمەشق بەڕێوە بچێت و هەر جۆرە ڕەشنووسێکی ڕێككەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرع، و مەزڵۆم کۆبانێ پێشکەش بکرێت.
سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان لە دیمەشقیش جەخت دەکەن کە گوشارەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا لەسەر دوولایەنەکە بۆ بەرەوپێش بردنی گفتوگۆکان خەریکە زیاد دەبێت. هەرچەندە گفتوگۆکان هێشتا نەگەییشتووەتە ئەنجام بەڵام دوولایەنەکە هەوڵ دەدەن بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی بێ سەپاندنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
Your Comment