بەشی نێودەوڵەتی: درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی ئاستەنگ و کێشەی گەورەتر کردووە. هەر بۆیە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا، ڕۆژ بە ڕۆژ شکێنەرتر و ناپاوەجێتر دەبێت و جۆلانی نە تەنیا فەزار سیاسی و کێشە ناوخۆییەکانی سووریای چارەسەر نەکردووە، بەڵکوو هەمبەر بە هەڕەەشەی بیانیش دەستەوەستانە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی زایۆنی لە ژوئیە و ئەگێستی 2025دا لانیکەم 6 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورەی لە سووریادا ئەنجام داوە و جۆلانی و بەرپرسانی هاوڕێی دەنگیان لێوە نایێت.
واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە سەدان هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، دەڵێ، لانیکەم لە هەر سێ چوار ڕۆژ جارێک، ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر سووریا و "الجزایر" لە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕتردا دەڵێ کە ئیسرائیل لە دوای ڕووخانی ئەسەد، زیاتر لە 400 هێرشی زەوینی لە خاکی سووریادا ئەنجام داوە و هەر لە 27ی ئەگێست، یانی 4 ڕۆژ لەوە پێش، بنکەی بەرگری ئاسمانیی دیمەشق کەوتە بەر شاڵاوی هێرشی ئیسرائیل و گاردییەنیش لە هەواڵێکدا دەڵێ کە لەو بەروارەدا، سەرەڕای 47 هێرشی ئاسمانی و درۆنی و 9 هێرشی زەمینی، لە هێرشی تۆپخانەییشدا هومارەکانی چەک و چۆڵ و ناوەندە فەرماندییەکان و کەرەسە سەربازییەکانی ناو بنکەگەلی سووریا کراونەتە ئامانج.
بەمجۆرە دەبینین کە چۆن ئەرتەشی زایۆنی بە هەڵسەنگاندنی دەستەوەستانیی جۆلانی، پەرەی بە هێرشە سەربازییەکانی لە ئاسمان و زەوین و تۆپخانەوە بۆ سەر سووریا داوە. کەچی لەمناوە تورکیا وەک گرینگترین پاڵپشتی پێکهاتەیی و سیاسیی ڕژیمی جۆلانی، تاقە هەڵوێستی هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە پەرلەمانەکەی بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە بووە و بەمجۆرە تەنیا قەناعەتی بە هەڵوێستێکی نەرم هێناوە. ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆ هەڵویستی ئەنقەرە و دیمەشق هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل هێندە هاوشێوەیە؟ ئایا ئەوە جۆرێک هاوئاهەنگیی سیاسی لە نێوان تورکیا و دەوڵەتی نوێی سووریا و ڕەچاوکردنی جۆرێک بەرژەوەندیی کورتخایەنە؟
ئەکتەرانی سەرەکی کێن؟
بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بۆ پاساودانی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر خاک و هەرێمی ئاسمانی سووریا، بەردەوام بیانووگەلێکی وەک هەوڵ بۆ پێشگری لە دزەی کۆماری ئیسلامی و گەیشتنی چەک و چۆل بۆ بەرەی بەرخۆدان و... دێننەوە. یان یسرائیل کاتز، دەڵێ کە ئامانجی ئەو ڕژیمە، کردنەوەی ناوچەیەکی بەرگری لە باشووری سووریا بۆ پێشگری لە هەڕەشەکانی باشووری ئیسرائیلە. بەڵام هیچکام لە دوو بیانووە ڕاست نین و ئیسرائیل بە بیانووی دابینکردنی ئاسایشی سنووریی، خەریکی داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سووریا و هاندانی درۆزییەکانی سوەیدا و هێزە کوردەکانی دیمواکراتیکی سووریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
لەمناوە، ئەمریکاش وەک گرینگترین پاڵپشتی ڕژیمی زایۆنی، جۆرە نمایشێکی وەڕێخستووە بۆ سێبەر خستنە سەر هەڵمەتەکانی نتانیاهۆ و وا نیشان دەدا کە ناکۆکییە سنوورییەکان هۆکاری ئەو دەستدرێژییانەن و چارەسەریی ئەو ناکۆکییانە پێویستی بە ئامادەبوون و دانوستانی بەردەوامی تام باراکە؛ کەسێک کە هاوکات باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و هەمیش ناردەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سووریایە. کەچی باراک لەوەش زیاتر خەریکی ڕۆڵگێڕان لە دۆسیەی لوبنان و پیلانی چەکداماڵین لە حزبوڵڵاشە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی زایۆنی بە بیانووی هەرێمی دابڕان، پەیمانی 1974ی پێشێل کردووە و دەستدرێژیی کردووەتە سەر بەرزاییەکانی گوڵان و ئەوە نیشاندەری ستراتژییەکە بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی ئەمنیی قووڵتر لە ناو خاکی سووریا. واتە لە کاتێکدا کە تام باراک ئیدعا دەکات کە بۆ چارەسەریی پرسی سنووری و سیاسیی نێوان سووریا و ئیسرائیل خەریکی دانوستانە، ئامادەبوونی داگیرکارانەی ئەرتەشی زایۆنی لە گوڵان، هێرشی بەردەوام بۆ سەر دیمەشق و هاوێری، دەستێوەردان لە سوەیدا، هەلێبۆڕنی هێز و هەڕەشە و گوشارنانەوە و نمایشی هێز، وردە وردە ئاسایی بۆتەوە و تیمی جۆلانی لە بەرامبەر ئەو ملهۆرییە، هیچ کارێکی تایبەتی ئەنجام نادەن.
ترس، دابەخۆداگرتن یان ڕێککەوتنی وێڕایی؟
زۆربەی شرۆڤەکاران لەو باوەڕەن کە ئەرتەشی سووریا و پێکهاتەی هێزی ئەمنی و ئاسایشی ئەو وڵاتە، پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار، هێشتاش تۆکمە نەبۆتەوە و خاوەن دەفرایەتییەکی شکێنەر و سنووردارە و جگە لەوە، لە هەلومەرجی ئێستادا، هەوڵ بۆ نۆژەنکردنەوەی دەبێ لە یەکەمایەتیی هەموو پلانەکانی تری دەوڵەتی دیمەشق بێت و ڕژیمی زایۆنی بە تێگەیشتنی خاڵی لاوازی دیمەشقە کە بەردەوام لەو ملهۆری و هێرشکردنانەی.
لە لایەکی ترەوە ئەگەرچی لە چەند مانگی ڕابردوو لە ئەنقەرە و دیمەشق پەیمانگەلێکی هاوکاری ئەمنی و بەرگری لە نێوان سووریا و تورکیا واژۆ کراوە و سەرەکیترین پرسی ناو ڕێککەوتنەکان داڕشتنەوەی ئەرتەشی و دەزگای ئەمنی و هەواڵگریی سووریا لە لایەن راوێژکارانی تورکیایە، بەڵام خود تورکیاش تەنیا بە دەرکردنی چەند ڕاگەیێندراوێکی پەرلەمانی و وتاردانێک و لە بەژنی کەسێکی لایەنگری فەلەستینییەکان هەمبەر بە ڕژیمی زایۆنی ڕۆڵی گێڕاوە و لەو زیاتر نایەوی لە بەرامبەر ئیسرائیلدا بوەستێ و هەر بەوە دڵخۆشە کە لە پشت پەردەدا بە یارمەتی ئەمریکا، بەشێک لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئیدارە بکات.
Your Comment