٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٠:٠٩
Source: Mehrnews
بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ناترسێین

حەسەن ئاقاجانی یەکێک لە بەشداربووانی دەستەی یەکگرتوویی نێودەوڵەتی سەموود لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر وتی: چالاکییە خەڵکییەکان تەنیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەمارۆی غەززەیە.

گرووپی نێودەوڵەتی: دەستەی یەکگرتوویی نێودەوڵەتی سەموود کە بە زیاتر لە 70 پاپۆڕ لە 44 وڵاتی جیهانەوە ڕۆژی یەکشەممە 9 ی خەرمانانی 1404 بە ئامانجی یارمەتی مرۆڤدۆستانە، مادەی خۆراکی، دەرمان و دەنگدانەوەی دەنگی خەڵکی فەلەستین بە کۆمەڵگای جیهانییە بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە بەرەو ئەو کەرتە کەوتنەڕێ.

هاوپەیمانی جیاوازی نێودەوڵەتی بریتی لە " دەستەی ئازادی"، "بزووتنەوەی جیهانی غەززە"، "کاروانی سەموود" و "سەموود نوسانتارا" ی مالیزیا لە ئەو دەستە بەشدارن. هەروەها کەسایەتیگەلێک وەکوو گرتا تونبرگ، ماریانا مورتگوا و دیکەی چالاکی ژینگە و مافی مرۆڤ لە ئەو جووڵەیە بەشدارن. بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە دەیان پاپۆڕی دیکە لە تونس و وڵاتانی مەدیتەرانەوە لە ڕۆژی چوارەمی سیپتەمبەر چوونەتە ڕیزی ئەو دەستەوە و لە بارسلۆنای ئیسپانیاوە بەرەو کەناراوەکانی غەززە کەوتوونەتەڕێ.
بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ناترسێین
لە هەمان پێوەندیدا حەسەن ئاقاجانی نوێنەری کاروباری نێودەوڵەتی حەوزەی هونەری کە یەکێک لە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە دەریاییەیە، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: سەموود دوای مادلین و حەنزەلە، سێهەم کاروانی خەڵکییە کە لە ڕێگای دەریاوە بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە و ڕاکێشانی ڕای گشتی جیهان بۆ سەر دۆخی گەلی فەلەستین بەرەو ئەو ناوچە بەڕێکەوتووە.

بە وتەی ئاقاجانی، چالاکییەکانی خەڵک تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی گەمارۆکانی غەززە و ڕزگار کردنی ژنان و منداڵانی فەلەستینییە. سەموود بەبەکارهێنانی ئەزموونی کاروانە دەریاییە پێشووەکان بەرەو ئەو ناوچە کەوتووەتەڕێ تا گەمارۆکان بشکنێت و یارمەتی دەرمانی و خۆراکی بگەیێنێتە خەڵکی غەززە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سەموود بە واتای خۆڕاگری و بەرخۆدانە، وتی: بەشداری بەشداربووان لە ئەکتەرەکانی هالیڤوودەوە بگرە تا چالاکی کۆمەڵایەتی لە تونس بۆ تەڤل بوون بە ئەو کاروانە ڕۆژبەڕۆژ زیاد دەکات و هەڵ دەدەن لە ڕێگای تونسەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو بڕۆن.

بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ناترسێین
هەروەها وتیشی: ئەوان پەروەردە کراون تا بتوانن بەرەوڕووی هەر جۆرە سیناریۆیەک ببنەوە کە لەوانەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرەوڕووی ببنەوە. لە قەدەغەی چوونی ئەو کاروانەوە بگرە تا هێرش و گەمارۆدانیان. ئەو کەسانە جپرێک پەروەردە کراون کە بتوانن گەمارۆکان بشکێنن و یارمەتییەکان بگەیێننە دەستی خەڵکی غەززە.


ئاقاجانی جەختیشی کرد: ئامانجی ئەو کەسانە سڤیل و ئاشتیخوازانەیە. بەشداربووانیش لە باری ئایینیەوە یەکدەست نین و موسڵمان و ناموسڵمانیان تێدایە. بەڵام ئەوەی کە لە هەموویاندا هاوبەشە ئەوەیە کە ڕایانگەیاندووە لە ئیسرائیل ناترسن و گیانی ئێمە لە گیانی خەڵکی غەززە بەنرختر نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha