دەوڵەتی کاتی سووریا بە پێی حوکمێکی نوێ، دادوەر و فەرمانبەرە کوردەکانی لە دادگاکانی عەفرین بەرەو حەلەب گواستەوە و فەرمانبەری عەرەبی لەوێ جێگیر کرد.
چاوەدێرانی خۆجەیی پێیان وایە ئەو حوکمە لە درێژەی سیاسەتی بە عەرەب کردنی ئیدارەکانی ناوچەکەیە و دەفرایەتی خۆجەیی لاواز و بێ نرخ دەکاتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی دانیشتووانی کوردی ناوچەکە بۆ وەرگرتنەوەی ماڵ و داراییەکانیان پشتیان بە ئەو کەسانە لە دادگاکان بەستبوو، کە هەر ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانی بۆ ئەوەی کە دانیشتووانی سەرەکی ئەو ناوچە بۆ هەمیشە لە مافی خۆیان بێبەری بن.
Your Comment