سەرلەبەیانی هەینی ٦ ی پووشپەڕ لە هەندێک شار و پارێزگاکانی ئێران وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو تەرمی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵات بەڕێوە چوو.
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ژمارەی ٦٠٠ کەس شەهید بووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێ کردنی تەرمی ئەو ئازیزانە لە شار و پارێزگاکانی وڵات بەڕێوە چوو و ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ یەکەم هەینی مانگی موحەڕەمیش بەڕێ کردنی تەرمی ژمارەیەکی تریشیان بەڕێوە چوو.
بەڕێ کردنی تەرمی پاکی ٢ شەهید لەوانە شەهید سەردار مەیسەم ڕزوان پوور و سەرهەنگ حامد سەفەریان لە خومەینی شار بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمی تەرمی پاکی ١٥ شەهیدی ئەو هێرشانە لە مەشهەد بەڕێوە چوو.
هەروەها لە شاری دەماوەندیش تەرمی شەهیدان تاها عەبدی و موجتەبا ئاقابابایی بەڕێوە چوو.
Your Comment