باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی مەکۆی گشتی، لێدوانی بێشەرمانەی بەرپرسانی ئەمریکا و زایۆنیستیەکان لەدژی ڕێبەری ئێرانی شەرمەزار کرد.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی مەکۆی گشتی، بە توندی لێدوانی بێ شەرمانەی بەرپرسانی ئەمریکا و زایۆنیستی دژ بە ڕێبەری باڵای ئێرانی شەرمەزار کرد و داوای لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم هەڕەشانەی تیرۆر بکات و ئەو جۆرە لێدوانانە بە نایاسایی و نابەرپرسیارانە و تیرۆریستی بزانێت.
Your Comment