٢٨ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:١٣
Source: Mehrnews
سەرکەوتنی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە چۆن یاساکانی بەرگری گۆڕی؟

ئیسرائیلییەکان لە شەڕی 12 ڕۆژە لە شەڕێکدا شکستیان هێنا کە هیوادار بوون سەرکەوتنی تەواو بەدەست بهێنن، بەڵام زللەیەکی ستراتیژیکی بێ وێنەیان وەرگرت.

 ماڵپەڕی هەواڵی یمانیون لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە شەڕی 12 ڕۆژە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، نووسی کە ئەو شەڕە تەنیا بەرەنگار بوونەوەیەکی سەربازی گشت گیر و خێرا نەبوو، بەڵکوو نیشاندەری چرکەیەکی تایبەت بوو کە یاساکانی پێکدادان لە ناوچەکەی گۆڕیوە و بەرگری ناوچەیی و هاوپەیمانییەکانی دووبارە چنیەوە.

ئەو وتارە زیادی دەکات کە ئێران لە پێگەی بەرگری لە سەروەری خۆی و مافی ڕەوا بۆ بەدەست هێنانی توانایی ئەتۆمی و مووشەکی هاتە مەیدانی شەڕ و لە کۆتاییدا، توانی بە سەرکەوتن لە ئەو شەڕە بچێتە دەرەوە. لە بەرانبەردا، دوژمنی زایۆنیش لە بواری جیاوازدا شکستی هێنا و جگە لە ڕووخانی پێگەکەی، تواناییەکانی بۆ هەمووان ئاشکرا بوو و ڕای گشتی ناوخۆیی شکۆ بوون.

شەڕ بە داواکاری ئیسرائیلییەکان دەستی پێکرد و لەسەر داوای ئەمریکا کۆتایی هات

ئیسرائیلدوای دەمێک هەڕەشە و گوڕەشە لە ئێران ، ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوەندە سەربازی، لێزانی و فەرماندەکانی ئێران دەست پێکرد، ئێرانیش لە بەرانبەردا بە پێچەوانەی ڕوناینەکانی ئیسرائیل، بە هێرشی وردبینانە و بەربڵاو بووە هۆی کێشە لە سیستەمە بەرگرییەکا ئاسمانییەکانی ئەو ڕژێمە و دوابەدوای ئەوە تێلاڤیڤ دەستەوداوێنی ئەمریکا و ناوبژیوانەکانی دیکە بوو کە بتوانێت ئاگربڕێک بەدەست بکڕێت.

پێکانی ئامانجەکان بە مووشەکەکانی ئێران و شکستی بەربڵاوی ئیسرائیل

سەرەڕای هێرشە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژانی یەکەم، ئەو ڕژێمە نەیتوانی خەسار لە دامەزراوە ئەتۆمی و توانی مووشەکی ئێران بدات بەڵام لە بەرنابەردا ئێران سەرجەم ژیرخانەکانی ئەو ڕژێمە لەوانە ئەلنقەب، ئەشدود و ناوەندی وەبەرهێنانی کارەبا و ... ی ئیسرائیل تێکبشکێنێت.

تێکچوونی توانای بەرگری ئیسرائیل؛کاتێک کە گومەزی ئاسنین کون بوو

گەورەترین شۆکێک کە لە ئەو شەڕەدا ئیسرائیل بەرەوڕووی بووەوە، تێكچوونی سیستەمی بەرگری ئەو ڕژێمە لەوانە گومەزی ئاسنین و فلاخن داوود بە هۆی هێرشە وردبینانەکانی مووشەکانی ئێرانەوە بوو کە زۆر لەسەری پاگەندە کرابوو.

یەکگرتوویی ناوخۆیی لە ئێران و هەڵقڵیشان و دووبەرەکێ لە ئیسرائیل

یەکێک لە لێکدانەوە گەورەکانی ئیسرائیل دروست بوونی درزی ناوخۆیی لە ئێران بوو کە ئیسرائیلییەکان لە ڕێغای شەڕی سایبری یان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر فەرماندە سەربازی یان زانستییەکان پلانیان بۆی داڕشتبوو بەڵام ئەنجامەکە پێچەوانە بووەوە.

لە حاڵێکدا ئیسرائیل تۆڕی سیخوڕی بەربڵاوی لە ئێران ڕێخستبوو بەڵام زۆر خێرا پاک کرانەوە و لە ئێران چەندین خۆپیشاندان لە پشت گرتنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بەڕێوە چوو بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئیسرائیل ڕەخنە لە دەسەڵاتداران زیادی کرد و لە نێوان دامەزراوە سەربازی و سیاسییەکان کێشەکان زیاتر بوونەوە.

دەرەنجام

ئێران تەنیا لە بواری توانی تەکنۆلۆژیاییەوە سەرکەوتوو نەبوو بەڵکوو بە دڵنیاییەوە چووە شەڕەوە و بە سەربەخۆییەوە شەڕی کرد و لە شەڕدا هاتە دەرەوە بەڵام لە بەرانبەدا ئیسرائیل لە کۆتاییدا گۆشەگیر بوو و بەرەوڕووی درزی ناوخۆیی و نەمانی متمانەی ڕای گشتی بووەوە و ئیسرائیلییەکان لە شەڕی 12 ڕۆژە لە شەڕێکدا شکستیان هێنا کە هیوادار بوون سەرکەوتنی تەواو بەدەست بهێنن، بەڵام زللەیەکی ستراتیژیکی بێ وێنەیان وەرگرت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha