٢٨ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:١٦
Source: Mehrnews
بەڕێکرانی تەرمی 60 شەهیدی "بەهێزیی ئێران" لە سەر دەستی خەڵک

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی "بەهێزیی ئێران" سبەینی لە تاران بە ئامادەبوونی خەڵک و بەرپرسانی وڵات دەستیپێکرد.

 زە ئامادە بوونی جەماوەرێکی زۆر لە خەڵک، تەرمی فەرماندە شەهیدەکان و زانایانی ئەتۆمی ئێران لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران بەرەو شوێنی ناشتنیان بەڕێکران.

ئەمڕۆ 60 شەهید لە تاران بەخاک دەسپێردرێن.

سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی تەبلیغاتی ئیسلامی پارێزگای تاران بەخاک سپاردنی ٦٠ شەهیدی لە تاران ڕاگەیاند.

ژمارەیەک لەو شەهیدانە بە بنەماڵە بەخاک دەسپێردرێن، لە نێو شەهیدەکانیشدا 4 منداڵ، 4 ژن، سەرداران، زانای شەهیدی ئەتۆمی، و هەواڵنێر هەیە.

ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمی ئەو منداڵانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون، سەرکردایەتی کاروانی شەهیدان دەکات و لە پێشەوە دەڕوات.

بەڕێکرانی تەرمی 60 شەهیدی "بەهێزیی ئێران" لە سەر دەستی خەڵک

ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی ژمارێک لە شەهیدانی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی، ئەمڕۆ شەممە، دووهەمین ڕۆژی موحەڕەم، لە گۆڕەپانی ئینقلابی ئیسلامی تا گۆڕەپانی ئازادی تاران، لە شێوەی کاروانێکی شەهیدان لە چین و توێژە جیاجیاکان، لەوانە منداڵان، ژن، زانا، فەرماندە و شەهیدانی دیکە بەڕێوە دەچێت.

بەڕێکرانی تەرمی 60 شەهیدی "بەهێزیی ئێران" لە سەر دەستی خەڵک

خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئیسڕائیل و مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا دەڵێنەوە و دژایەتی خۆیان بۆ هێرش و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ئێران ڕادەگەیێنن.

پێویستە بگوترێ کە دوای ڕێوڕەسمی بەڕێکران، تەرمەکان لە گۆڕستانەکانی شاعەبدولعەزیم لە تاران، بەهەشت زەهرا، مەشهەد و شارەکانی تر بە خاک دەسپێردرێن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha