٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٤٥
Source: Mehrnews
نزیک بوونەوە لە چرکە مێژووییەکانی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە

بۆ یەکەم جار لە چوار چل ساڵی ڕابردوودا، تورکیا و پەکەکە گەییشتوونەتە خاڵێک کە لەوانەیە دەسپێکی چەک داماڵین و کۆتایی فەرمی پێکدادانی چەکداری بردووەتە سەرەوە؛ گۆڕانێک کە دەتوانێت بەرچاوگەی دیمۆکراسی و سەقامگیی لە ئەو وڵاتە تووشی گۆڕان بکات.

تورکیا ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی چەک داماڵینی پەکەکە لەوانەیە لە ڕۆژانی داهاتوو دەست پێبکات کە گۆڕانێکی مێژوویی لە ڕێگای چارەسەری یەکێک لە درێژترین و خوێناوی ترین کێشە ناوچەییەکان دەبێت.

ئەو کێشە کە زیاتر لە 40 ساڵە دەستی ێکردووە، نەتەنیا سیاسەتی ناوخۆیی تورلیا بەڵکوو شوێنگەی ناوچەییەکەی زۆر خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە. ئەگەر ئەو گفتوگۆیانە بگاتە ئەنجام، ئەو وڵاتە دەتوانێت نمانەیەک بۆ چارەسەری کێشە شوناسییە چەکدارانەکان لە ئاستی جیهان پێشکەش بکات؛ نمانەیەک هاوشێوەی ئەزموونی سەرکەتووی ئیرلەند، کلۆمبیا، ئیسپانیا یا تەنانەت سریلانکا.

ڕیشەیی مێژوویی شەڕەکە

دوای لەناوچوونی ئیمپراتوری عوسمانی و گرێبەستی سێڤێر لە ساڵی 1920، گەڵاڵەیەک بۆ دامەزراندنی نیشتمانێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکان هاتە ئاراوە. بەڵام بە سەرکەوتنی پارتی نەتەوەخوازی تورک بە ڕێبەری مستەفا کەمال ئاتاتورک ئەو گەڵاڵە لەناوچوو.

لە دەیەی 1980، بە سەرهەڵدانی پەکەکە بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵڵا ئۆجالان، کێشەی کورد لە تورکیا چووە قۆناغی چەکدارییەوە.

چەرخەی توندوتیژی و هەلی نوێ

ڕوانگەی دەوڵەتی تورکیا لە ئەم چل ساڵەدا لە نێوان سەرکوتی سەربازی و گفتوگۆ بەرز و نزم بووەتەوە. ئێستاش نیشانەگەلێک لە گۆڕین لە ئەو دۆخە دەبینرێت. پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە دەسپێکی چەک داماڵینی پەکەکە لە ڕۆژانی داهاتوو و لە ڕیورەسمێکدا لە سلێمانی و لە ژێر چاوەدێری حکومەتی ناوەندی عێراق هەواڵی داوە و ئەو رەوتەی هەلێکی گرینگ بۆ تورکیایەکی بەدوور لە تیرۆر وەسف کردووە.

لێکەوتەکانی ئاشتی

ناوخۆیی

کێشەی کورد کە بیانوویەک بووە بۆ سنووردار کردنەوەی ئازادی بەیان ، بەشداری سیاسی و بەکارهێنانی زمانی کوردی، کۆتایی ئەو کێشەیە دەتوانێت ڕەوتی دیمۆکراتیزە بوونەوەی سیستەمی سیاسی تورکیا ببووژێنێتەوە و بەستێنی فرە دەنگی لە چوارچێوەی شوناسی نەتەوەیی خۆش بکات.

ناوچەیی

پرسی کوردەکان بەردەوام لەسەر پێوەندی تورکیا لەگەڵ دراوسێکانی بەتایبەتی عێراق، سووریا و ئێران کاریگەری هەبووە. نیگەرانی لە جودایی خواز بوونی کوردەکان، لەمپەرێکە بۆ هاوکاری ناوچەیی. چارەسەری ئەو کێشەیە دەتوانێت ئاسۆی نوێ لە هاوپەیمانی و هاکاری نێوان ئەنقەرە و هێزە کوردیەکان لە دوو لایەنی سنوورەکان بکاتەوە. ڕێککەوتنێکی ستراتیژیک لەگەڵ کوردی سووریا، هاوشێوەی ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ پارتی .

نێودەوڵەتی

کێشەی لەگەڵ پەکەکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاڵۆزی نێوان تورکیا و ئەمریکا بووە و بووەتە هۆی چوونی تورکیا بەرەو لای هاوپەیمانی ناسەقامگیر لەگەڵ ڕووسیا و ئێران. چارەسەری پرسی پەکەکە نەک لەسەر باشتر بوونی پێوەندی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ کاریگەری دەبێت ەبەڵکوو ڕێگای ئەندامێتی دووبارەی چالاکی تورکیا لە پڕۆژە ئەورووپییەکان هەموار دەکاتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha