٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٦
Source: Mehrnews
یەمەن کۆتایی هێنا بە سەردەمی پاپۆڕە ئەمریکییەکان؛ هەڕەشەیەک کە بووە مۆتەکای واشنتۆن

کارناسان و چاوەدێرانی کاروباری ئەمنیەتی پێیان وایە کە سەردەمی کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکانی ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگایانەوە توانی دروست کردنی ترس لە نێو ڕکابەرەکانیدا هەبوو، نزیک بووەتەوە لە کۆتاییان.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەلجەزیرە لە لە وتارێکدا بە ئاماژە بە نوێترین ئاڵۆزییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی، لەسەر کارامە نەبوونی کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکان لە جیهاندا باسی کردووە و نووسیویە کە پاپۆڕی فڕۆکەبەری جرالد فۆرد، شاری هەڵواستراو لەسەر ئاو دێتە ئەژمار و نوێترین و پێشکەوتووترین پاپۆڕی فڕۆکەبەری ئەمریکا دێتە ئەژمار.

یەمەن هەڕەشەیەک بۆ کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا

ئەمریکا گەورەترین پاپۆڕە فڕۆکەبەرەکانی جیهانی لەبەردەستە کە بە وزەی ئەتۆمی کار دەکەن و ئەو وڵاتە لە ڕێگای ئەو پاپۆڕانەوە هەوڵ دەدات ئازادی پاپۆڕوانی و بازرگانی جیهانی لە قازانجی خۆی شوێنگیری بکات.

سەرەڕای ئەو هەموو تایبەتمەندیە، ستافرۆس ئاتلاماز ئوغڵوو ڕۆژنامەڤان و کارناسی پرسە سەربازییەکان سەبارەت بە کارایی ئەو پاپۆڕانە لە داهاتوودا گومانی هەیە و دەڵیت کە کارایی ئەوان کاتێک هاتە خوارەوە کە ڕکابەرەکانی ئەمریکا بە بەکارهێنانی مووشەکی هەرزان و درۆنیان بەکار هێنا؛ مووشەک و درۆنگەلێک کە توانایی پێکانی ئامانجە دەریاییەکان و نوقم کردنی پاپۆڕەکانیان هەیە. بۆیە چەمکی جەنگە دەریاییەکان لە داهاتوودا گۆڕدرا.

مووشەکە سەروودەنگەکان، کۆپاپۆرە فڕۆکەبەرەکانیان خانەنشین کرد


ئەمریکا لە ئێستادا سیستەمی بەرگریەک کە بتوانێت مووشەکە سەروودەنگە پێشکەوتووەکان شوێنگیری و لەناو ببات، لە بەردەستیان نییە. مووشەکی دانگ فەنگ 27 ی بەرهەمی چین کە بۆ هێرش بۆ سەر پاپۆڕەکان داڕێژراوە و لە ساڵی 2021 ڕوونوێنی کرا.


بەلەمی هیرشبەر، بکوژی پاپۆڕەکانی ئەمریکا

بەلەمی بچووکی هێرشبەر و بێ بەلەمەوان یەکێکی دیکە لە ئەو هەڕەشەگەلنە کە ئەو پاپۆرانە دەکەنە ئامانج.


درۆنەکان؛ دوژمنی هەرزانی پاپۆڕەکانی ئەمریکا

درۆنەکان لە دیکەی هەڕەشەکان بۆ سەر کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا دێتە ئەژمار و توانیویانە هاوکێشەی دەسەڵات لە زۆبەری شەڕە و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان لە ساڵانی ڕابردوو جێبەجێ بکەن. بۆیە زۆربەی وڵاتەکان بەرەو دانانی سەرمایە بۆ بەرهەمهێنانی درۆن هەنگاویان هەڵێناوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha