٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٠
Source: Mehrnews
کورتە باسێک لەسەر ڕەوتی ئاشتی نمایشی تورکیا و پەکەکە

لە ساڵانی دواییدا، بە گۆڕێنی هەڵوێستی ئۆجالان و ڕاگەیاندنی پەکەکە بۆ پەڕینەوە لە شەڕی چەکدارانە، جارێکی دیکە پرسی ئاشتی نێوان تورکیا و ئەو گرووپە هاتووەتە ئاراوە. بەڵام لە ئێستادا تەنیا نیشانەکانی هەوڵی تاک لایەنە بۆ چەک داماڵین و بێ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکان.

 سەرەڕای دەسپێکی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا، هێشتا گومانی زۆر هەیە لەسەر ویستی ئەنقەرە بۆ پێدانی خاڵی راستەقینە بە کورد، بە شێوەیەک کە زۆر کەس وەکوو ڕادەست بوونی پەکەکە چاو لە ئەو ڕەوتە دەکەن.

گفتوگۆکان لە نێوان حکومەتی تورکیا و ئۆجالان، لە بنەرەتدا نابەرابەرە و دەسەڵات لە سەر لۆژیکی " ئێوە گرووپێکی تیرۆریستین و ئەبێ تەسلیم ببن و بێتنەوە ژێر دەسەڵاتی تورکیا " دەچێتە پێشەوە.

هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی بۆ ئاشتی بوونی نییە. هیچ دەستەبەرکارییەکی مافی و یاسایی بنەڕەتی تایبەتیش بوونی نییە و ناوەندێکی سێهەمیش وەکوو نەتەوەیەکگرتووەکان یان یەکێتی ئەورووپا وەکوو دەستەبەرکاری ئەو ڕەوتە بوونی نییە و تەنانەت نیشانەیەک لە ئازادی ئۆجالانیش نابینرێت.

لە ئاوەها کاتێکدا هەمووش تێک پێوەندی بە متمانەی بەرانبەر یان بە شێوەی وردتر، بە دزەی ئۆجالان لە نێو بزووتنەوە و لێکدانەوە ستراتیژیکەکانی ئێستای دەوڵەتی تورکیا پێوەندی هەیە. تورکیا گفتوگۆی دوولایەنە بە هەڕەشە بۆ سەر ڕەوایی خۆی دەزانیت.

لە راستیدا تورکیا خوازیاری تەسلیم بوونی بێ مەرجە و هیوادارە ڕەوتی ئاشتی ئێستا زیاتر هاوشێوەی چەک داماڵینی گرووپی باسک لە ئیسپانیا یان لەناوچوونی تەواوی بەبرەکان تامیل لە سریلانکا بێت، تا نموونەگەلێک کە لەسەر بنەمای ئاشتی دوولایەنە.
یەکێکی دیکە لە سیناریۆکانی دیکە لە ڕەوتی ئاشتی نێوان دەوڵەت و گرووپە نادەوڵەتییەکان، ئەوەیە کە پێکدادانی قوفڵ کراو ناو دەنرێت: پێکەوەژیانی لەرزۆک بە ڕێککەوتنی ناتەواو وەکوو نموونەی ئیسرائیل و حەماس کە دانوستانی دوولایەنە زیاتر لایەنی نمایشی هەیە و لە ڕاستیدا ئێمە لەگەڵ جۆرە ئاگربڕێک بەرەوڕووین کە حکومەت چاوەڕوانی تەسلیمی کۆتایی لایەنی بەرانبەرە.

چەک داماڵین، جۆرێک نامیشە؛ شانۆیەک بۆ نیشان دانی دەسەڵاتی حکومەت و سووک کردنی لایەنی بەرانبەر، جۆرێک دڵنیا کردنەوەی ڕای گشتی تورکیا: ئێوە هەڵەتان کرد. تورکیا ئەو نمایشە قبووڵ دەکات چونکوو هیچ تێچوویەکی بۆی نییە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha