شاندی ئیمرالی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: دۆخی ئۆجالان هەم لە باری جەستەیی و هەم ڕۆحیەوە زۆر باشە.
هەروەها هاتووە کە ڕەوتی ئاشتی لە سەروبەندی چوون بۆ قۆناغێکی نوێیە و ئەبێ هەنگاوی نوێ هەڵبگیردرێت.
لە ئەو دیدارەدا ، ئێمە بڕوای راستەقینە، متمانە و هیوای بەڕێز ئۆجالان نیسبەت بە کاریگەری ئەرێنی ئەو ڕەوتە لە سەر دیمۆکراتیزاسیۆن لە تورکیامان بینی.
هاوکات لەگەڵ دیدارەکەش، لە ڕێگای سەرچاوە فەرمییەکانەوە ئاگادار بووینەوە کە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک لە هێزەکانی تورکیا بەهۆی ژەهراوی بوون بە گازی مێتان گیانیان لەدەست داوە و هەر بە ئەو بۆنەوە عەبدوڵڵا ئۆجالان وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکانیان سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند.
Your Comment