٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:١٩
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئەمریکا بزانێ ئاشتیی سەقامگیر، گفتوگۆی بەڕێزانەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا پێشنیاری بە ئەمریکاییەکان دا: بواری گەیشتن بە ئاشتی پێویستی بەوەیە کە بڕیاردەرانی ئەمریکایی بەو تێگەیشنە بگەن کە تەنیا ڕێگەی سەقامگیر، گفتوگۆی بەڕێزانەیە نەک زۆرە ملێ.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئینگلیزیی "فایننەیشنەڵ تایمز"، ڕوانییە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە بەتایبەت دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە گفتوگۆ و دانوستانەکانی من و وتیکاف لە ماوەی 9 حەوتەدا پێشکەوتی زۆر باشی بوو، یەکەمایەتیی سەرۆک کۆمار ترامپ بۆ ئاوەژووکردنەوەی ڕەوتی پیشەسڕینەوە و بووژانەوەی پیشەسازیی ڕوو لە دابەزینی ئەمریکا، بیانووی لە پلانی ئەتۆمیی ئێران هێنایەوە.

وتیشی: بەلام تەنیا 48 کاتژمێر بەر لە ئاڵوگۆڕکرانی پەیامە سازێنەرەکان لە خولی شەشەمی دانوستانەکاندا، ڕژیمی زایۆنی بێ هیچ بیانوویەک هێرشی کردە سەر ئێران و جگە لە بنمکە ئەتۆمییە ژێر چاودێرییەکانی ئاژانس، شوێنی نیشتەجیی، نەخۆشخانە، ژێرخانە گرینگەکانی وزە و تەنانەت زیندانەکانی بوردومان کرد و زنجیرە تیرۆرێکی فەرماندە و زانایانی ئێرانی وەڕێ خست و ئەم دەستدرێژیی دڕندانە، زیانێکی گەورەی بە دیپلۆماسی گەیاند و ئەو پەیامەی گەیاند کە ئیسرائیل لە بری چارەسەریی ئاشتەواییانە، شەڕ هەڵدەبژێرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەرەنگاریی لێبڕاوانەی ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژیی زایۆنییەکان و ناچاربوونی ئیسرائیل بۆ پەنابردنە بەر سەرۆک کۆمار ترامپ لەپێناو ئاگربڕدا، جەختیشی کرد: ئێران پاش ئەو هەڵەی لایەنی بەرامبەر، بە دوو هێندە هوشیارییەوە دەجووڵیتەوە و ئامادەیە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی شیمانەیی لە داهاتوودا، هەموو توانای خۆی بۆ سڕینەوەی گومان لە توانای ئێران، ئاشکرا بکات.

عێراقچی سەبارەت بەوەی کە چۆن دەکرێ لە دۆخی ئیستادا بە هاوسەنگی و متمانە بگەین، زیادی کرد: ئەگەرچی ئێران بە پێی پرێنسیپەکان پابەندی خۆی سەلماندبوو، بەڵام هۆکاری زۆر هەن بۆ متمانەنەکردن بە درێژەی گفتوگۆکان، هەر بۆیە دەبێ ئەمریکا ئامادەیی راستەوینەی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بسەلمێنێت و هەڵمەتەکانی لە حەوتەکانی داهاتوودا نیشاندەری هەڵویستی ئەو لەوبارەوەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دروشمی "یەکەم ئەمریکا"ی ترامپ بە کردەوە بۆتە "یەکەم ئیسرائیل"، ڕاشیگەیاند: بواری گەیشتن بە ئاشتی پێویستی بەوەیە کە بڕیاردەرانی ئەمریکایی بەو تێگەیشنە بگەن کە تەنیا ڕێگەی سەقامگیر، گفتوگۆی بەڕێزانەیە نەک زۆرە ملێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha