٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢١
Source: Mehrnews
فیدان: پەیامی ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی گەیاندە ئێران

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: تارانم لە هەڵوێستی ئەمریکا بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ئاگادار کردەوە.

 هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە وتی کە هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتەم بە بەرپرسانی تاران ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە هەواڵدەری ڕیانووستی بلاوی کردووەتەوە، فیدان پاگەندەی کردووە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بریکس لە بڕازیل، سەبارەت بە ڕەوتی ئاگربڕ لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆی کردووە.

ناوبراو وتیشی کە دانوستانەی ئەتۆمی قۆناغی دوایی دەبێت ئاڵبەت لە ئەو بارەوە یەکلاییەک بوونی نییە و چەندین هەڵوێست هەیە. چوار ڕۆژ لەمەوپێشیش لەگەڵ ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا گفتوگۆم کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha