سەردار ئیبراهیم جەباری ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لەسەر ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە ئەوپەڕی ئامادەیی دایە.
هەروەها جەختی کرد کە تا ئێستا تەنیا ئیمکاناتی هێزی هەوافەزای سپا بەکار هێنراوە، وتی: ئێستا هومار، شارە مووشەکییەکان و ئیمکاناتی ژیرزەوینیمان ئەوەندە بەربڵاوە کە هێشتا بەشێکی گەورە لە ئیمکاناتی بەرگری و مووشەکە بەهێزەکانمان ئاشكرا نەکردووە.

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتی: شارە مووشەکی و ئیمکاناتێکی کە لە ژێرزەوی هەمانە ئەوەندە بەربڵاوە کە هێشتا بەشێکی گەورە لە ئیمکاناتی بەرگریمان دەرنەخستووە.
Your Comment